بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوەی دەقی پەیامەكەیە:
ڕێزو سڵاو
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لەبەڕێزتان، خانەوادە، ئەندامان و لایەنگرانتان دەكەم و ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لەدڵخۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.
هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ میللەتەكەمان و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لە هەرێمەكەمان، هاندەرمان بێت بۆ كاری پێكەوەیی و هەنگاوی هاوبەش بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشترو ژیانێكی سەقامگیرتر بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان