Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

مسعود بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات

بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات كە ئەمەی خوارەوەی دەقی پەیامەكەیە:
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
سڵاویكی گەرم
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم، هیوادارم ئەم جەژنە مایەی خێرو بەرەكەت و خۆشی بێت بۆ ئێوەو هەموو خەڵكی كوردستان و خوای گەورە هەموو لایەم سەلامەت بكات.
بێمنن بەخێرو خۆشی
براتان
مسعود بارزانی