د.هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پێشوازیکرد لە کونسڵی ژاپۆن بەڕێز ئاراکاوا میکیهیڕۆ
لەم دیدارەدا باسی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کراو، باسی هەڵبژاردنەکان و مافی کەمینەکان و ستراتیژیەتی یەکگرتوو لەم بارەوە کرا.
د.هادی عەلی باسی بۆچوونی یەکگرتووی کرد دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و خواستی یەکگرتووی نیشاندا لە ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا و ناڕازی بوونی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنەکان، بە گرنگی زانی کەوا کەمینەکان مافیان پارێزراو بێت و خۆیان نوێنەریان خۆیان هەڵبژێرن.
لای خۆیەوە کونسڵی ژاپۆن سوپاسی ئەم خستەڕووەی کرد و بۆچوونەکانی بە گرنگ ناساند.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ئایندەدا بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان