دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو ڕایدەگەیەنێت،یەکگرتوو بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەییەی دیایکراوی خۆی.
ئەمرۆ سێ شەمە 23_ی نیسان_ی 2024 دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەش كردووە،یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە ، یەکەم فراکسیۆنبوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە .
باسی لەوەش كردووە،ئێمە هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری .
ئەوەشی خستەروو ،یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوەزیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات
دەقی راگەیەندراوەكە:-
راگەیەندراوێک لە دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوامە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی لەسەر زەرورەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە وادەییەی دیایکراوی خۆی .
یەکگرتوو هیچ کات لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەبووە و ئەمەشی بەکردەوە سەلماندووە ، یەکەم فراکسیۆنبوو لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی لە پەرلەمانی کوردستان کشایەوە .
ئێمە هەڵبژاردن بە مافیکی دەستووری و ئیستحقاقێکی سیاسی خەڵکی کوردستان دەزانین و تاکە رێگەشە بۆ گێڕانەوەی شەرعیەتی یاسایی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەتداری .
یەکگرتووی ئیسلامی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و دژی هەر هەوڵێکین کە بیەوێت لەوەزیاتر هەڵبژاردنەکان دوابخات
دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
23\ 4\2024