دەزگای زانایان وزانستە شەرعیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز پهیامێكیان بڵاوكردهوه و ئاماژهیان بهوهكردوه، لەکاتێکدا پێشوازی لەمانگی ڕەمەزان دەکەین کە خوشک وبراکانمان لەفەلەستین وغەززە جینۆساید دەکرێن بەدڕندانەترین شێوە لەسەردەستی دوژمنانی خواو مرۆڤایەتی.
ئهوهشیانخستوهتهڕوو، لەکوردستانی خۆشمان هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان بەشێوەیەکی قێزەونانە خەڵکی برسی دەکرێت ودەچەوسێنرێتەوە، لەمافەسەرەتاییەکانی مەحروم دەکرێت.
دهقی پهیامهكه:
پەیامی دەزگای زانایان
لە پێشوازی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان
یاأیهاالذین آمنوا كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم لعلكم تتقون
جەماوەری موسڵمانی کوردستان
سوپاس وستایشی بێپایان بۆخوای گەورەومیهرەبان ،کە جارێکی تر تەمەنی پێبەخشین پێشوازی لەمانگی پیرۆزی پڕلەخێرو بەرەکەتی ڕەمەزان بکەین .هەموو دڵ وڕۆحمان بەتاسەوە لەچاوەڕوانی بارینی بەرەکەت وڕەحمەت ولێخۆشبوونی خوایی داین. ڕەمەزان مانگی عەفواتی خوای میهرەبانە بۆبەندەکانی ،مانگی گەرمەی زیکرو تەراویح ونازڵبوونی قورئانە بۆمرۆڤایەتی ،مانگی بەپێغەمبەربوونی موحەمەدەی پێغەمبەرمانە ،کە عەدالەت وبەختەوەری وسەربەرزی لەجیهاندا چەسپاند ودنیای کردە گوڵستان لەو دڕکستانەی ئەو سەردەمەدا .
بەداخەوە ئەمڕۆ لەکاتێکدا پێشوازی لەمانگی ڕەمەزان دەکەین کە خوشک وبراکانمان لەفەلەستین وغەززە جینۆساید دەکرێن بەدڕندانەترین شێوە لەسەردەستی دوژمنانی خواو مرۆڤایەتی .لەکوردستانی خۆشمان هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان بەشێوەیەکی قێزەونانە خەڵکی برسی دەکرێت ودەچەوسێنرێتەوە،لەمافەسەرەتاییەکانی مەحروم دەکرێت ،
وەکو زانایان بەپێویستی دەزانین چەند پەیامێک لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ئاڕاستەبکەین :
①داوا لەحکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان دەکەین ئیتربەسە برسی کردنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە.فریای خۆتان کەون ئەمڕۆ دنیایە وسبەی قیامەت بەتەنهاو بێ کەس لەبەردەم خوا له هەموو فلسێکی ئەم خەڵکە پرسیارتان لێدەکرێت و خەجاڵەتو ڕسوادەبن. تەوبەو پەشیمانی لەوێ دادتان نادات .
②داوا لەهاوڵاتیانی موسڵمانی خۆشەویست دەکەین ڕێز لە مانگی ڕەمەزان بگرن وهەڵگری ڕەوشتە بەرزو پیرۆزەکانی پێغەمبەربن دڵگوشاد وسەخاوەت مەندو بەئارام و دڵسۆزو هەژار دۆست ودڵپاک بن ،قورئان بکەنە چرای ژیانتان.
③ڕەمەزان بکەنە فرسەتی بەخشین وچاوتان لەهەژارو نەدارو لێقەوماوانەوەبێت ،زیادەمەسرەف مەکەن ،بڕیاربدەن کەبەڕۆژوون سفرەی نیوەڕۆتان بڕی پارەکەی بدەنە هەژارەکان بەتایبەت خەڵکی موسڵمانی موجاهیدی غەززە ،کەنان نیە بیخۆن .ببەخشن لەوەی کەخوا پێیداون.
④داوالەدوکاندارو ئەهلی بازاڕ دەکەین خۆیان لەگرانفرۆشی وشتی ئێکسپایەر بپارێزن چونکە بەپێی شەرعی خوا حەرامەو گوناحباردەبن .
باڕۆژووی ڕەمەزان بکەینە قوتابخانەی پەروەردەییمان وتێیدا بەکرداری فێری ئاکارو ڕەوشتە پیرۆزو جوانەکانی پێغەمبەرمان ببین .
لەکۆتاییدا داواکارین لەخوای بەخشندەو میهرەبان ڕەمەزان بکاتە مانگی سەرکەوتنی موسڵمانان ومەزڵومان وپشتی زاڵمو ستەمکاران ودوژمنانی مرۆڤایەتی بشکێنێ و ڕۆژووی موسڵمانان قبوڵبێت
دەزگای زانایان وزانستەشەرعیەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
29شەعبانی 1445