ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانی كردو لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا.
ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی علی حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد لەشاری سلێمانی و لەلایەن شاندێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو بەسەرۆكایەتی د.عمر عبدالعزیز كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازیان لێكرا كە سەردانەكە لەچوارچێوەی ئەو سەردانانەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی ناوچەكەو بژێوی هاوڵاتیان و مووچەخۆران بەتایبەت كرایەو جەختیش كرایەوە كە پێویستە هەرچی زووترە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ كێشەیی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوەو لەوە زیاتر مووچەخۆران نەكرێنەقوربانی ململانێ سیاسیەكان و ڕێككنەكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.