Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

غازی عەلی : "ئەو زاناگەورەیە هی ئەوەیە كە شاری هەولێر شانازی پێوەبكات"

مامۆستا غازی علی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کاتی بەخاک سپاردنی زانای پایەبەرز جەنابی مامۆستا بەھائەدین شێخ ئەحمەدی خەتێ رایدەگەیەنێت ئەو زاناگەورەیە هی ئەوەیە كە شاری هەولێر شانازی پێوەبكات.

لەمبارەیەوە مامۆستا غازی علی لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی كۆچی دواییی مامۆستا بەھائەدین شێخ ئەحمەدی خەتێ رایگەیاند: بربەدلێكی پر لەخەم دەلێین (انا لله وانا الیه راجعون) شاری هەولێرو هەرێمی كوردستان عالیم و زانیایەكی ناودارو گەورەی لەدەستدا ، بەراستی جوانیان وتوە كەدەڵێن مردنی زانایەك مردنی دونیایە .

وتویەتیشی :جەنابی مامۆستا مەلا بەهائەدین شێخ ئەحمەدی خەتێ ئەو زاناگەورەیە بوو كە بەهەزاران نەوە لەسەر دەستی ئەو پەروەردەبوون بەدەیەهاو سەدەها فەقێ  لەسەر دەستی ئەو پەروەردەبوون و بوونە مەلا ، حوجرەكانی كوردستان مزگەوتەكانی كوردستان فەقێ و مەلایەكان نوێژخوێنان شاهێدی گەورەیی ئەو زاناگەورەیەن خوای گەورە دەرەجەی عالی بكات .

ئەوەشی خستەروو :ئەو زاناگەورەیە هی ئەوەیە كە شاری هەولێر شانازی پێوەبكات مامۆستا نزیكەی سەد ساڵ ژیا بەنانەرەقەی فەقێەتی گەورەبوو ، بەگەورەییش ژیا لەدلی هەموو خەلكی شاری هەولێر زۆر بەگەورەیی مایەوە.