مەڵبەندی ۱٦ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کاک ( دلزار عبدالرحمان ) پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
هەواڵی کۆچی دوایی برای ئازیز و قەدرگرانمان کاک (دلزار عبدالرحمان ) زۆر خەمبار و دڵگرانی کردین ، کاک دلزار پیاوێکی بۆ خوا سوڵحاو بوو کەسایەتیەکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی ناوچەکەو شاری کۆیەبوو خەمخۆری بانگەوازی ئیسلامی بوو ، بەم بۆنەخەمناکەوە بەناوی مەڵبەندی ۱٦ی کۆیەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی بەرێزیان و کەس و کارو سەرجەم ھاوڕێ و دۆست و خزمان و خوشک و برایانی دەکەین، داواکارین لە خوای پەروەردگار کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی و جێگاو مەکانی بەھەشتی بەرین بێت و صەبرو ئارامیش بە بنەماڵەو کەس و کارو هەموو لایەک بدات.