مەڵبەندی بەردەڕەشی یەكگرتووی ئیسلای كوردستان بڵاویكردەوە: سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە دەنگە نەشازەكان و پەیجە بێ دایك و باوكەكان بلاوی دەكەنەوە و دەلێن گوایە یەكگرتووی یٔیسلامی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق ڕێككەوتنی لە گەل یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ھەیە لە بازنەی بەردەڕەش و یٔاكرێ و شێخان، یٔێمە بەتوندی یٔەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
ڕوونكردنەوەیەك لە مەڵبەندی بەردەڕەشی یەكگرتوو
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كە دەنگە نەشازەكان و پەیجە بێ دایك و باوكەكان بلاوی دەكەنەوە و دەلێن گوایە یەكگرتووی یٔیسلامی كوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق ڕێككەوتنی لە گەل یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ھەیە لە بازنەی بەردەڕەش و یٔاكرێ و شێخان، یٔێمە بەتوندی یٔەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە و ڕای گشتی یٔاگادار دەكەینەوە كە مەڵبەندی بەردەڕەش لەم سنورە بەھیچ شێوەیەك نەڕێككەوتنمان لەگەڵ ھیچ لایەنێكدا ھەیەو نەپارەشمان لەھیچ حزب و لایەنێكی سیاسی وەرگرتوە، ھەركەسێك بەڵگەیەكی لەسەر رێكەوتنمان یان پارە وەرگرتنمان لەلایەنێكی سیاسی ھەیە با بێمنەت بێ و بڵاوی بكاتەوە، نەك لەرێگەی نوسینێكی ساختەو درۆیەكی شاخدارەوە بیانەوێ ڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن، یەكگرتوو تاكە حزبە كە شەرم لە ڕابردووی خۆی ناكات و ھەر كار و ڕێككەوتنێكی ھەبێت بەیٔاشكرا و بێ دوودڵی ڕای گەیاندوە یٔەگەر باجیشی لەپێناویدا دابێت
لێرەوە ڕایدەگەیێنین ھەر دەزگاو پەیج و لایەنێك بەبێ بەڵگە و بۆ مەرامی گڵاو جارێكی دیكە بابەتی یٔاوھا بڵاو بكاتەوە ڕوبەڕووی دادگای دەكەینەوە، بۆیٔەوەی كەس جارێكی تر زاتی یٔەوە نەكات درۆ و بوختان و قسەی بازاڕی فڕێبدات.
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی بەردەڕەش
یەكگرتووی یٔیسلامی كوردستان
٢٥ی ٧ی ٢٠٢١