Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سپێدە FM دەكات

مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕادیۆی سپێدە FM دەكات و ڕایدەگەیەنێت: داواكارین لەخوای گەورە كۆمەك و هاوكارتان بێت.

دەقی پەیامەكە:
پیرۆزبایی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕادیۆی سپێدە FM
بەناوی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو پیرۆزباییەكی گەرم لەبەڕێوەبەرو كارمەندان و تەواوی ستافی ڕادیۆی سپێدە FM دەكەین، داواكارین لەخوای گەورە كۆمەك و هاوكارتان بێت و بەم دەنگە زوڵاڵ و سازە بەردەوام بن بۆ پێشكەشكردنی بەرنامەو كارە جوانەكانتان لەپێناو خزمەتكردنی كۆمەڵگەی كوردی و موسڵمانان بەگشتی.
جارێكی تر پیرۆز بێ چوارەمین ساڵیادی ڕادیۆی سپێدە FM، هەمیشە سەربەرز و سەركەوتو بن...
مەڵبەندی سلێمانی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
١٣ـ٢ـ٢٠٢١