Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو بەردەوامە لە پرۆژەی خێوەتگە پەروەردەییەكان


لەچوارچێوەی پڕۆژە پەروەردەییەكانی تایبەت بە گەنجان و لاوان، مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو خێوەتگەیەكی پەروەردەیی تایبەت بەكوڕانی نەوەكانمان بۆ ماوەی یەك ڕۆژ لە هۆڵی (مامۆستا شەماڵ موفتی) لە هاوینەهەواری مێرگەپان سازدا لەڕۆژی چوارشەممە 16-9-2020.

 

لە خێوەتگەكەدا دوو بابەتی سەرەكی پێشكەشكران بەناوی (گەنجی پەیامدار) لەلایەن مامۆستا (عبدالجبار احمد)و (مەبەست لەدروست بوونی مرۆڤ) لەلایەن مامۆستا (قدریە سعید)و چەند چالاكیەكی دیكە لەبوارەكانی كات بەسەربردن و گەشەپێدانی توانا مرۆییەكان بەڕێوەچوو.