Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كگرتوو سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی كرد

ڕۆژی دووشەممە 2020/7/27 شاندێکی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرپەرشتی (ابوبکر سلێمان_ ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند)و ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەڵبەند، سەردانی مەڵبەندی سێ ی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان یان کردو لە لایەن بەڕێز مامۆستا کمال هەمزە بەرپرسی مەڵبەندو ژمارەیەک لە کارگێڕانی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازی کران.

لە دیدارێکدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند هەردوو لا ڕەوشی سیاسی هەرێم و باردۆخی ناوچەکەو دواپێشهاتەکان و پرسی پەروەردەی کۆمەڵگەیی و چالاکی هاوبەش تاوتوێکران، هەروەک جەخت لە پەیوەندی توندوتۆڵی نێوان هەردوو لا کرایەوە.