Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

مەڵبەندی دووی یەکگرتوو سه‌ردانی پارێزگاری هەولێر ده‌كات

شاندێکی مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەمەبەستی گەیاندنی کێشەو گرفتی هاووڵاتیان سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد. 

لای خۆیه‌وه‌ به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كگرتوو جەختی لەسەر باشترکردنی بژێوی هاوڵاتیان و دابین کردنی مووچە كرده‌وه‌ لە کاتی خۆیدا و ڕایگەیاند کە سترێسێکی زۆری دەروونی لەسەر هاووڵاتیان هەیەو تواناو هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەکی پێویستە. 

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند:"وەک پارێزگای هەولێر ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگیەکین، دڵنیاتان دەکەینەوە پارێزگا ماڵی هەموان بەبێ جیاوازی لەنێوان لایەنەکان خۆمان بە پارێزگاری هەموو لایەک دەزانین و دەمانەوێت پارێزگای هەولێر شوێنی کۆبوونەوەی هەمووان بێت، لەچوارچێوەی یاساش هەرچی بە ئێمە بکرێت و پێویست بێت ئامادەین".