Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی یەكگرتوو و یەكێتی بزانە

 

ئەمڕۆ چوار شەممە 8-7- 2020 لە شاری سلێمانی، مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كردو تیایدا گفوگۆیان لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرد.

 

لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق و لەڕووی سیاسی و ئابووری و تەندروستییەوە، لەلایەن خۆیەوە مامۆستا خەلیل سلێمان بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ووتی: بە پێویستی دەزانین، بەزووترین كات ڕێگەچارەیەك بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەری بەپەلەی باشتكردنی بژێوی و باری دارایی هاوڵاتیان.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە چاكسازی ڕاستەقینە لە داهات و خەرجیدا بكرێت، نەك دەست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە ببرێت، پێویستە لایەنە پێكهێنەرە سەرەكیەكانی حكومەت زیاتر لە خەمی چارەسەركردنی گرفتە ئابووری و داراییە هەنووكەییەكاندا بن و كاریش بكرێت بۆ گێڕانەوەی متمانە لەنێوان هەرێم و بەغدا.

 

بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: پرسی لامەركەزی بنەمایەكی دەستوری و یاسایی هەیەو مافێكە بۆ هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و یەكگرتووش لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەشداریكردووە لە داڕشتنی پڕۆژەیەكی یاسایی لەوبارەیەوە.