Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

راگه‌یه‌ندراوی مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تايبه‌ت به‌ كاره‌ساتی 16/3/1988

به‌ررێزان: - جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان - خه‌ڵكی ئاینپه‌روه‌رو هیممه‌ت به‌رزی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موومان ئه‌وه‌مان بيره‌ سی و دوو سالڵ به‌ر له‌ ئيێستا و له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا له‌ 16/3/1988 شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی هه‌ورامان و شاره‌زوور كه‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی رژێمی به‌عس و به‌ به‌كارهيێنانی چه‌كی كيميايیی قه‌ده‌غه‌كراوی نيوده‌وڵه‌تی كاره‌ساتێكی مرۆیی به‌سه‌ر ئه‌م شاره‌دا هێنا، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ نامرۆڤانه‌ی حكومه‌تی ئةوسای عێراقه‌وه‌ (5000) پێنج هه‌زار هاووڵاتی له‌ ژن و پياو و مناڵ شه‌هيد بوون و به‌سه‌ده‌ها برينداری لێكه‌وته‌وه‌ ئه‌مه‌ وێرِای ئاواره‌بوونی خه‌لَكه‌كه‌ی و كاولكردنی شاره‌كه‌ی.

به‌رێزان : مه‌ڵبه‌ندی ( 5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتووی ئيسلامی كوردستان ، وه‌ك يه‌كێك له‌ پێكهاته‌ كاريگه‌ر و خه‌مخۆره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌پێناو به‌ هه‌ميشه‌ زيندوو ڕاگرتنی ساڵيادی كيمياباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا كه‌ بۆ ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵابونه‌وه‌ی په‌تای ڤايرۆسی كۆرۆنادا چه‌ند داواكاری و پێشنيارێك ده‌خه‌ينه‌ ڕوو:

1. داوا له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ين كه‌ پێكه‌وه‌ و يه‌كگرتووانه‌ رِه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر دوايه‌مين ياداشتی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ په‌يوه‌ندی به‌ كێشه‌ و شايسته‌ ماديی و مه‌عنه‌وييه‌كانی شاره‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

2. داوا له‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافپه‌روه‌ر و ياساناسانی خۆبه‌خش ده‌كه‌ين كه‌مپينێك ڕابگه‌يه‌نن بۆ دروستكردنی مۆزه‌خانه‌يه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕيارانه‌ی كه‌ تايبه‌ت به‌ كاره‌ساتی كيميابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ لايه‌ن هه‌ردوو په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقه‌وه‌ ده‌رچوون ، تاكو نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ بزانێت چه‌ند له‌و بڕيارانه‌ جێبه‌جێكراوه‌و چه‌نديشی ماوه‌ جێبه‌جێبكرێت و له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشه‌وه‌ به‌دواداچونیان بۆ بكرێت.

3.داواكاريه‌ك وه‌ك پێشنيار له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبيری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ين بڕيارێك بدات كه‌ بۆ ئه‌م ساڵياده‌ هيچ كه‌ناڵ و ده‌زگايه‌كی ڕاگه‌ياندن بێجگله‌ له‌ گفتوگۆی ئه‌كادیمی و زانستی و لیێدوانی فه‌رمی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كان هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تايبه‌ت به‌ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌په‌خش نه‌كات و برينی كه‌س و كاری شه‌هيدان نه‌كولێنینه‌وه‌ كه‌ كۆتاييه‌كه‌ی ده‌بێته‌ هۆی خه‌م و خه‌فه‌ت و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و شڵه‌ژانی ده‌روونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌ تايبه‌تی و ميله‌تی كورد و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی كه‌ سه‌رئه‌نجام دابه‌زينی به‌رگری له‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، ئه‌م دابه‌زينی به‌رگری له‌شه‌ش يه‌كناگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنادا.

4. به‌ فرسه‌تی ده‌زانين داوا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بكه‌ين كه‌ سه‌نته‌رێكی ده‌روونی شايسته‌ به‌ قوربانيانی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كيميايی له‌م بۆنه‌يه‌دا ڕابگه‌یه‌نێت و بنكه‌كه‌شی هه‌ر له‌ناو بينای نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌ووتوانی چه‌كی كيماييدا بێت ، كه‌ هاوكات يارمه‌تيده‌ريش ده‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.

له‌ كۆتاييدا ده‌خوازين مرڤایه‌تی به‌ دووربێت له‌كاره‌ساتی هاوشێوه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ئومێد ده‌كه‌ين گشت لايه‌ك له‌ش ساخ و ته‌ندرووست باش بن و به‌ دوور بن له‌ په‌تای ڤايرۆسی كۆرۆنا.

مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

16/3/2020