Copyright ©2024 yakgrtw.net All rights reserved
x

یەكگرتوو : دەستگیركردنی دەمیرتاش دەبێتە هۆی داخستنی دەرفەتی چارەسەری سیاسی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیا هاوسەرۆكەكانی هەدەپەو چەند پەرلەمانتارێكی كورد دەستگیركران، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕی.

لەراگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستاندا هاتووە، نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لەهەمبەر دەستگیركردنی هاوسەرۆكەكانی هەدەپەو ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردو بەخزمەت نەكردنی دۆخەكەی دەزانێت.

 

ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین سەبارەت بەدەستگیركردنی بەڕێز (سەڵاحەددین دەمیرتاش) و هاوسەرۆكانی هەدەپەو ژمارەیەك پەرلەمانتاری تر.

هەروەها پێمان وایە دەستگیركردنی ئەو پەرلەمانتارانەو دروست بوونی ئەم ڕەوشە خزمەتی دۆخەكە ناكات و دەبێتە هۆی داخستنی دەرفەتی چارەسەری سیاسی و ئاشتیانەی دۆزی كوردو خزمەت بە سەقامگیری سیاسی و پێكەوە ژیانی گەلانی توركیا ناكات.

هەروەها ئێمە لەیەكگرتوو جارێكی تر جەخت دەكەینەوە لەسەر داواكاری بەردەوام بۆ زەرورەتی چارەسەری دیموكراسی و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی بۆ گەیشتن بەمافە نەتەوەییەكان.

ئەنجوومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
4/11/2016