پەیڕەو و پڕۆگرام

پەیڕەو و پڕۆگرام

 

 


پڕۆگرام و پێڕەوی ناوخۆ
پەسەندكراوی كۆنگرەی هەشتەمی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
لە (28- 29/12/2019) - هەولێر

 

 

 

دەستپێك..
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردســـــــــــــــــتان حیزبێكی نیشتیمانیی كوردستانییە، لە پێناو جێگیركردنی بەها بنەڕەتیەكانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری، بە مەرجەعیەتی ئیسلامی و لە سەر بنەمای هاوڵاتیبوون، خەبات دەكات بۆ گەیشتن بە كوردستانێكی ئازاد و پێشكەوتوو.
یەكگرتوو لەسەر بنچینەی پێكەوەگرێدانی چەمكەكانی ئیسلامخوازی و نیشتمانپەروەری، بنەمـــــــــــــــای فكر و ئامانج و ستراتیژ و پڕۆگرامی پێگەیـــــــــــــــــــــــاندن و دیسپلینە ڕێكخراوەییەكانی دیاریدەكات.
یەكگرتوو هەڵگری پرۆژەیەكی (چاكسازی) و كۆمەڵایەتی و سیاسیە، پرسی گەشەدان بە بواری بانگەواز و پەروەردە و پێگەیاندنی تاك و چاكسازی كۆمەڵگە، دەكاتە پێشەكی بۆ ئەنجامدانی چاكسازی سیاسی ڕاستەقینە و دامەزراندنی حوكمی ڕەشید، هاوكات پرسی دیموكراسیش وەك دەستكەوتێكی مرۆڤایەتی دەبینێ بۆ جێبەجێكردنی مەبدەئی شوراو بنیاتنانی سیستەمێكی نیشتمانی، كە لە سایەیدا هاووڵاتیان هەر ئاین و ڕەگەز و ئینتیمایەكیان هەبێت، بەبێ جیاكاری هەموو پێكەوە ڕۆڵی شایستەی خۆیان ببینن.
ئەم پڕۆگرام و پێڕەوە دەستووری كارو پەیمانی نێوان ئەندامانی یەكگرتووە بۆ لە یەكگەیشتن و پێكەوە كاركردن و ڕێكخستن و ئاڕاستەكردنی وزەو تواناكان لە پێناو خزمەتكردن بە خاك و خەڵكی كوردستان.
لەو سۆنگەیەوە ئەم دەستپێكە بەشێكی جیــــــــانەكراوەیە لە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی حیزب.

 

 

 

 


بــەشی یــــەكــــەم
پــــــڕۆگرام

ماددەی یەكەم/ ناو و پێناسە:-
1. ناو/ یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان (الاتحـــــــاد الاسلامی الكوردستانی) .
2. ناوی كورتكراوە (یەكگرتوو).
3. پێناسە/ یەكگرتوو حزبێكی ئیسلاحی نیشتمانییە لە پێناو بنیاتنـــــــــــــانی كۆمەڵگەیەكی گەشەسەندو و دەسەڵاتێكی دادپەروەر تێدەكۆشێت.
مادەی دووەم / شوێن: كوردستان - عێراق
مادەی سێیەم / ئارم و ئاڵاو دروشم :-
1. ئارم/ دوو دەستی تەوقەكار لەناو هیلالێكدا.
2. ئاڵا/ ڕەنگی قاوەیی.
3. دروشم/ ئازادی ، برایەتی ، دادپەروەری.
ماددەی چوارەم/ بنەما گشتییەكان:
1. بنەماكانی ئیسلام و بەهــــــــــــــــــا مرۆڤایەتیە چەسپاوەكان سەرچاوەو ئیلهام بەخشن بۆ ڕەهەندەكانی كاری یەكگرتوو.
2. پاراستنی كەرامـــــــــــــــــــەت و ئازادی و مافەكانی مرۆڤ و ڕەتكردنەوەی هەموو چەشنەكانی پاكتاوكردن و تیرۆرو توندو تیژی و پەڕگیری لە فیكرو مومارەسەدا.
3. مێژووی ئیسلامی و كولتورو كەلەپور ئەزموونی مرۆیی سنووردارن بە كات و شوێنی خۆیان، سوود لێ‌ وەرگرتنیان پەیوەستە بە ڕادەی گونجان و وەڵامدانەوەیان بۆ پێویستی و پێشهاتەكانی سەردەم بە گوێرەی تێگەیشتنی (مقاصد)یانە بۆ ئیسلام.
4. سازكردنی زەمینەی لەبار بۆ گەشەدان بە لێهاتنەكانی لاوان و قوتابیان، بنەمای گەشەكردنی كۆمەڵگەو بەدەستهێنانی ئایندەیەكی گەشن بۆ هەر گەل و نەتەوەیەك.
5. چاكسازی كۆمەڵایەتی زامنی سەركەوتنی چاكسازی سیاسی ڕاستەقینەیە.
6. بەشداری كارای ئافرەت لە كاری كۆمەڵایەتی و سیاسیدا هۆكارێكی گرنگی پێشكەوتنی كۆمەڵگەیە.
7. گەل سەرچاوەی دەسەڵاتـــــــــــە، دەوڵەتی مەدەنی و حوكمی ڕەشیدو فرەیی سیاسی و دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سەر بنەمـــــــــــای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان، بناغەی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەقامگیری سیاسیە.
8. كوردستان نیشتمانی پێكەوە ژیانی هەموانە بە هەموو نەتەوەو ئاین و ئاینزاكانیەوە.
9. كورد نەتەوەیەكی سەربەخۆیەو بەشێكی زیندووە لە ئوممەتی ئیسلامی و ناسنامەی تایبەت بە خۆی هەیەو مافی خۆیەتی كە چارەنووسی دیاری بكات و ئەندامێكی سەربەخۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوەكانی بێت وەك نەتەوەكانی تری جیهان.

ماددەی پێنجەم/ ئامانجەكان: یەكگرتوو تێدەكۆشێت لە پێناو:
1. ژیاندنەوەی باشتری بەها ئیسلامیەكان لە ژیانی تاكەكەسی و خێزان و كۆمەڵگەداو گەشەپێدانی گیانی چاكەخوازی و هزری میانەڕەوی لە ناو كۆمەڵگەدا.
2. پەروەردەكردن و پێگەیاندنی تاكی پەیامدارو خێزانی بەختەوەرو بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی گەشەسەندوو.
3. پشتیوانیكردن لە رۆڵی زانایان و بانگخوازان و پێگەی مزگەوت لە پاراستنی كۆمەڵگەو ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیدا.
4. پشتگیریكردن لە بزاڤی نوێكردنەوەی هزرو فیقهی ئیسلامی و دیالۆگی نێوان ئاراستە فیكری و رۆشنبیریەكانی كوردستان و گەشەدان بە ئەدەب و هونەرو توێژینەوەی زانستی .
5. بەدیهێنانی داپەروەری كۆمەڵایەتی لە دابەشكردنی دەسەڵات و سامانی گشتیداو شەفافیەت لە پرسی سامانە سروشتیەكان و گشت داهاتەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
6. بەهێزكردنی بەشداری كۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابووری و زانستی و پەروەردەیی باشتری ئافرەتان و كۆتایی هێنان بە ستەمی كۆمەڵایەتی لە دژیان.
7. بەهێزكردنی ئینتیمای نیشتمانی لاوان و بەگەڕخستنی تواناكانیان و بنەبڕكردنی دیاردەی بێكاری و هەموو ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی كۆچكردنی لاوان و هاووڵاتیان بە گشتی.
8. بەرگریكردن لە مافی توێژە هەژارو نەدارەكانی كۆمەڵگەو خاوەن پێداویستیە تایبەتەكــــــــان لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆیان و ئەنجــــــامدانی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە رێگای نەهێشتنی نەریتە نامۆكان و دیاردە ناپەسەندەكان كە دەبنە هۆكاری هەڵتەكاندنی كۆمەڵگە.
9. چەسپاندنی بەهاكانی خێزان و ڕەتكردنەوەی توندوتیژی خێزانی و پارێزگاریكردن لە مافەكانی منداڵ.
10. چاكسازی لە دامودەزگا پەروەردەییەكانداو بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ئاستی پەروەردەیی قوتابیان و بەرز ڕاگرتنی پیشەی مامۆستایەتی.
11. بەهێزكردنی ژێرخـــــــــــــــــــانی ئابووری و بەرهەمهێنان و (زۆركردن)ی سەرچاوەكانی داهــــــات و پاراستنی مافەكانی خاوەن پیشەكـــــــــــان و كرێكاران و جوتیاران و بەكاربەران و گرنگیدان بە گوندەكان.
12. بەهێزكردنی میدیای ئازادو ڕۆژنامەگەری ئـــــــــەهلی كە مافەكانی خەڵك لە بەر چاو بگرێت.
13. چـــــــــــــەسپاندنی مافە سیاسی و نەتەوەیی و مەدەنی و ئاینییەكانی سەرجەم پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان.
14. گەشەدان بە وەرزش و وەرزشكاران و وەڵامدانەوەی خواست و پێداویستییەكانیان.
15. پشتگیریكردنی ڕێكخراوە مەدەنی و پیشەیی و جەماوەرەیەكان و برەودان بە توانا پیشەییەكان.
16. چاكسازیكردن لــە سیستمی تەندروستی هەرێم و پارێزگاریكردن لە ژینگەی كوردستان و پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو.
17. گرنگیدان بە كوردانی تاراوگە لە پاراستنی كلتووری ڕەسەن و بەهرەمەندبوون لە تواناكانیان لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەكەمان.
18. بە دەستووریكردنی ژیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستانداو پاراستنی دەستكەوت و مافـــــــــــــــــــــــــە دەستوورییەكان و بەدەستهێنانی سەرجەم مافە ڕەوكانی گەلی كوردستان لە عێراقداو گێڕانەوەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ سەر هەرێمی كوردستان.
19. دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لە نێوان گەلی كوردستان و گەلانی دراوسێ و ناوچەكەداو پشتگیریكردن لە دۆزی ڕەوای گەلی كورد لە بەشەكانی تری كوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافەكانیان بە رێكاری ئاشتی و دیموكراسی.

بەشی دووەم
پێــــڕەوی نــــاوخۆ

ماددەی شەشەم/ كۆنگرە:
یەكەم/ بەرزترین دەسەڵاتە لە حزبدا خولی ئاسایی (4) ساڵ جارێكە.
دووەم/ پێك دێت لە:
1. ئەمینداری گشتی.
2. ئەندامە دامەزرێنەرەكان.
3. ئەندامانی ئەنجـــــــــــومەنی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری و شورای گشتی و بەرپرسی مەڵبەندو دەزگا ناوەندییەكان و نوێنەری بنەماڵەی شەهیدانی یەكگرتوو.
4. ئەندامە هەڵبژێردراوەكــــــــــان لە بازنەكانی هەڵبژاردندا كە ئەنجومەنی سەركردایەتی ژمارەو سنوری بازنەكان دیاریدەكات.
سێیەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكانی كۆنگرە:
1. پەسەندكردنی پڕۆگرام و پێڕەوی ناوخۆ و ستراتیژیەتی خولی داهاتووی حیزب.
2. هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و دەستەی بـاڵای چاودێری بە زۆرترینی سادەی دەنگی دەنگدەران.
3. هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی بە (2/3)ی دەنگی دەنگدەران، كاتێك پاڵێوراوان لە دوو كەس زیاتر بوون، ئەگەر كەس ئەو ڕێژەی بە دەست نەهێنا، لە نێوان پاڵێوراوی یەكەم و دووەمدا دەنگدان دووبارە دەكرێتەوە، هەر كامیان زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە ئەمینداری گشتی، ئەگەر تەنها دوو پاڵێوراو بوون ئەوەی زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە ئەمینداری گشتی.
4. هەڵوەشاندنەوەی حیزب یان یەكگرتن لەگەڵ حزبێكی تردا بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە.
5. پێشكــــــــــــــــــــــەشكردنی ڕاپۆرتی گشتی و ئەدای حیزب و ئۆرگانەكانی.
6. بڕیارەكانی بە زۆرینەی ڕەها (50% +1)ی دەنگی ئەندامان دەبێت.
ماددەی حەوتەم/ ئەمینداری گشتی:
یەكەم: بەرپرسی یەكەمە لـــــــــــە حیزبداو سەرپەرشتی و نوێنەرایەتی حیزب دەكات.

دووەم: مەرجەكان:
1. بەلانی كەمەوە دوو خولی ئەنـــــــــــــــــدامێتی ئەنجومەنی سەركردایەتی تەواو كردبێت.
2. تەمەنی لە (40) ساڵ كەمتر نەبێت.
3. مافی مانەوە لەم پۆستەدا تەنها دوو خولی یەك لە دوای یەكە.
4. لە حاڵەتی خاڵی بوونی پۆستی ئەمینداری گشتی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كارەكانی بەڕێوە دەبات كە لە (60) ڕۆژ زیاتر نەبێت، لەو ماوەیەدا ئەندامانی كۆنگرە لەو خولەدا كۆ دەبنەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی بە پێی مەرجەكان و ڕێكارەكان.
سێیەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكانی ئەمینداری گشتی:
1. نوێنەرایەتی حیزب دەكات و لێدوان بە ناویەوە دەدات لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی حزبدا.
2. سەرۆكــــــــایەتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن دەكات.
3. داوای كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەكان دەكات.
4. بڕیاری سزای دەركردن لە حزب واژۆ دەكات.
5. بۆی هەیە بەشداری كۆبوونەوەی هەر ئۆرگانێك بكات لە گشت ئاستەكاندا.
6. بڕیار لە سەر خەرجیــــــــــــــەكانی حیزب دەدات بە پێی بودجەی پەسەندكراو لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە.
7. مافی لێپرسینەوەی هەیە لە هەر بەرپرس و ئۆرگانێك.
8. لە كاتی ئامادەنەبوونیدا سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی كارەكانی بەڕێوە دەبات.
مادەی هەشتەم/ ئەنجومەنی سەركردایەتی :
یەكەم/ پێناسە:
بەرزترین دەسەڵاتە لە حیزبدا لە نێوان دوو كۆنگرەدا بۆ بڕیاردان لە سەر پلان و سیاسەتی گشتی حیزب.
دووەم/ پێكهاتە:
پێك دێت لە (43) ئەندام بە بەرپرسی مەڵبەندەكانیشەوە بەسیفەتی بەرپرسیاریەتی مەڵبەند، بە پێی میكانیزمێك كە ئەنجومەنی سەركردایەتی دیاری دەكات و كۆتای خۆشكان لە كۆی ژمارەكە دەبێت.


سێیەم/ مەرجەكانی ئەندامێتی:
1. تەمەنی لە (25) ساڵ كەمتر نەبێت.
2. ماوەی هاتنی بۆ ناو حیزب لە (7) ساڵ كەمتر نەبێت.
3. خاوەنی رۆشنبیرییەكی ئیسلامی و دیدێكی سیاسی بێت و ئەزموونێكی كرداری و توانایەكی سەركردانەی هەبێت.
4. پابــــــــــــــــــــــەندبوون بە بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی.
5. خۆی یەكلا بكاتەوە بۆ كاروباری حیزبی.
چوارەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی:
1. كۆبوونەوەكانی بە ئامادەبوونی (2/3)ی ئەندامانی یاسایی دەبێت.
2. بڕیارەكانی بە زۆرینەی ڕەها (50%+1)ی ئەندامان دەبێت جگە لەو بڕگانەی كە ڕێژەی تایبەتیان بۆ دیاری كراوە.
3. لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لە ماوەی یەك هەفتەدا دوای كۆنگرە لە نێوان ئەندامانیدا سەرۆكێك و ڕازگرێك هەڵدەبژێرێت.
4. هەڵبژاردنی بەرپرسی ئەنجومەنەكانی پەروەردەو رێكخستن و زانایان و بانگەوازو رێكخراوە پیشەیی و جەماوەری و نوێنەران و حكومەت و بەرپرسی ئۆرگانە ناوەندییەكانی حزب و كارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن.
5. پەسەندكردنی بودجەی ساڵانەو لائیحەی خەرجییەكانیحیزب.
6. بانگهێشتكردن بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەندامانی كۆنگرە لە خولی خۆیاندا بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.
7. كۆبوونەوە ئاساییەكانی سێ مانگ جارێكە یان بە پێی پێویست یان لە سەر داوای (10) لە ئەندامانی.
8. رەزامەندی لە سەر كردنەوە یان پەیوەست كردن یان راگرتنی مەڵبەند یان هەر ئۆرگانێكی تری ناوەندی بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی دەدات.
9. پێكهێنانی لێژنەی كاتی و هەمیشەیی بە پێی پێویست و سەرپەرشتیكردنی سەنتەری توێژینەوەو راپرسی.
10. هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئەندامانی سەركردایەتی بە (2/3) ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.
11. پرسینەوە لە ئەمینداری گشتی و بەرپرسە باڵاكانی حیزب بە (2/3)ی دەنگی ئەندامــــــــــــانی بە پێی لائیحەیەك كە سەركردایەتی پەسەندی دەكات.
12. بۆی هەیە كۆنگرە پێش یـــــــــــــــان دوا بخات بە ڕەزامەندی (2/3)ی ئەندامانی ئەنجومەن بە مەرجێك لە ساڵێك زیاتر نەبێت.
13. پەسەندكردنی لائیحەی ئۆرگانە ناوەندییەكانی حیزب.
14. پەسەندكردنی وازنامـــــــەی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی.
15. بڕیاردان لە سەر هەڵوێستە نیشتمانیە گرنگەكان و پەسەندكردنی هاوپەیمانێتی سیاسی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەكان بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.
16. ئامادەكردنی لیستی كاندیدانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری بۆ كۆنگرە.
17. ئامادەكردن و پێشكەشكردنی ڕەشنووسی پڕۆگرام و پێڕەوی ناوخۆ بۆ كۆنگرە بە ڕاوێژ لەگەڵ ئۆرگانە پەیوەندیدارەكان.
پێنجەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكــــــــــــانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی:
1. ئامادەكردنی كارنامەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن.
ئاگاداركردنەوەی ئەندامانی سەركردایەتی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن راستەوخۆ یان لە لایەن ڕازگرەوە.
2. سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكــــــانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات و واژۆَََ لە سەر كۆنووس و بڕیارەكان دەكات.
3. سەرپەرشتی لێژنە كاتی و هەمیشەییەكانی ئەنجومەن و ئەو سەنتەرو دەزگایانە دەكات كە سەر بە ئەنجومەنی سەركردایەتین.
4. پرسینەوە لــــــــــــــە جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی ئەنجومەن دەكات.
5. بۆی هەیە لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن بەشداری بكات.
ماددەی نۆیەم: دەستەی باڵای چاودێری:
یەكەم/ پێناسە:
ئۆرگانێكی باڵای چاودێریكردن و بەدواداچوونی كارو چالاكی و پرسە ناوخۆییەكانی حیزبە لــــــــــــە ڕووی پابەندبوونیان بە پڕۆگرام و پێڕەوی ناوخۆ و ستراتیژیەتی گشتی حیزبەوە.
دووەم/ پێكهاتە:
1. پێك دێت لە (5) ئەندام و (2) ئەندامی یەدەگ كە لە كۆنگرە هەڵبژاردنیان بۆ دەكرێت.
2. سەرۆكی دەستە لە نــــــــــــــــاوخۆیاندا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی هەڵدەبژێرن.
3. مەرجی ئەندامێتی لە (40) ساڵ كەمتر نەبێت.
سێیەم: ئەرك و دەسەڵاتەكانی دەستەی باڵای چاودێری:
1. چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئۆرگانەكانی حیزب دەكات و كێشە ناوخۆییەكانیان چارەسەر دەكات.
2. داكۆكی لە مــــــــــــــــــافی ئەندامانی حیزب دەكات لە هەموو ئاستەكاندا.
3. لە ئەگەری هەبوونی جیــــــــــــــاوازی ڕاو بۆچوون لە نێوان ئۆرگانە باڵاكاندا لە بارەی پێڕەوی ناوخۆوە ڕۆڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
4. بەرپرسی دەستە بۆی هەیە بەشداری لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و جێبەجێكردن بكات.
5. كۆبوونەوە ئاساییەكانی وەرزییە.
6. كاروباری دەستە بە پێی لائیحەیەكی ناوخۆیی ڕێكدەخرێت.

 

ماددەی دەیەم/ ئەنجومەنی شورای گشتی:
یەكەم: پێناسە: ئەنجومەنێكی ڕاوێژكارییە پێك دێت لە ئەندامانی دامەزرێنەر و ئەندامانی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێریی خولەكانی پێشوو.
دووەم: ئەرك و دەسەڵاتەكانی:
1. لە نێوان خۆیاندا سەرۆك و جێگرو ڕازگرێك هەڵدەبژێرن.
2. ڕاسپاردەو پێشنیارو پڕۆژە پێشكەش بە ئۆرگانە باڵاكانی حیزب دەكات.
3. بەرپرسی ئەنجومەنی شورا مافی بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و جێبەجێكردنی هەیە.
4. لە سەر ئاستی پارێزگاكـــــــان ئەنجومەنێكی شورای پارێزگا پێكدەهێنرێت.
5. كۆبوونەوەكانی وەرزی دەبێت.
6. كارەكانی بە پێی لائیحەیەك رێك دەخرێت كە لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە پەسەند دەكرێت.
ماددەی یانزەهەم: ئەنجومەنی جێبەجێكردن:
یەكەم: پێناسە: ئەنجومەنێكە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی سەركردایەتی و سەرپەرشتی كردنی ئۆرگانە باڵاكانی حیزب و لە لایەن ئەمینداری گشتی بەرێوەدەبرێت.
دووەم:پێكهاتە: پێكدێت لە :
1- ئەمینداری گشتی.
2- بەرپرسی ئەنجومەنی پەروەردەو ڕێكخستن.
3- بەرپرسی ئەنجومەنی زانایان و بانگەواز.
4- بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێكخراوە پیشەییوجەماوەرییەكان.
5- بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەران وحكومەت.
6- (5) كارگێڕ.
سێیەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكانی:
1- هەماهەنگی و ڕاوێژ لــــــــــــە نێوان ئۆرگانە باڵاكانی حیزبدا دەكات.
2- ئــــــــــاراستەكردنی ڕێنمایی و ڕاسپاردە بۆ ئۆرگانە باڵاكانی حیزب.
3- گوێگرتن لە ڕاپۆرتی ئۆرگانە باڵاكان.
4- دیاریكردنی بڕی بودجەی پێویست بۆ ئەنجومەنەكان.
5- كۆبوونەوە ئاساییەكانی مانگانە دەبێت.
ماددەی دوانزەهەم: ئەنجومەنیپەروەردەورێكخستن:
یەكەم: پێناسە: ئەنجومەنێكە سەرپەرشتی كاروباری پەروەردە ورێكخستنی حیزب دەكات.
دووەم:پێكهاتە: پێك دێت لە:
1- دەزگاكــــــــــــــــانی (پەروەردەو ڕێكخستنی برایان، پەروەردەو ڕێكخستنی خوشكان، كاروبــــــــــــاری ڕێكخستنەكانی دەرەوە، پەیمانگای پێگەیاندن).
2- (6 - 8) كارگێڕ.
سێیەم: كاروباری ناوخۆی ئەنجومەنەكە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی ئەنجومەنی سەركردایەتی ڕێكدەخرێت.

ماددەی سیانزەهەم: ئەنجومەنی زانایان و بانگەواز:
یەكەم: پێناسە: ئەنجومەنێكە سەرپەرشتی كاروباری زانایان و بانگەواز و كومەڵایەتی حزب دەكات.
دووەم:پێكهاتە: پێك دێت لە:
1- دەزگاكانی (زانایان، بانگەواز ، كاروباری كۆمەڵایەتی).
2- (3 - 4) كارگێڕ.
سێیەم: كاروبـــــــــــــــــــاری ئەنجومەنەكە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی سەركردایەتی ڕێك دەخرێت.


ماددەی چواردەهەم: ئەنجومەنی رێكـــــــــــخراوە پیشەیی وجەماوەریەكان:
یەكەم: پێناسە: ئەنجومەنێكە ســـــــــــــــــەرپەرشتی كاروباری رێكخراوەكان و دەستە پیشەییەكانی حیزب دەكات.
دووەم: پێكهاتە: پێك دێت لە:
1- دەزگاكانی (پیشەییەكــــــــان، خوێندنی باڵا، وەرزش ولاوان، سكرتاریەتی خوشكان، سكرتاریەتی قوتابیان).
2- (3 - 4) كارگێڕ.
سێیەم: كــــــــــــــــــــــاروباری ئەنجومەنەكە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی سەركردایەتی ڕێك دەخرێت.
ماددەی پانزەهەم: ئەنجومەنینوێنەران وحكومەت:
یەكەم:پێناسە: ئەنجومەنێكە سەرپەرشتی كاروباری نوێنەرانی حیزب لە پەرلەمـــــــــــــــــــــــــــــان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و پۆستە حكومییە تایبەتەكان دەكات.
دووەم:پێكهاتە: پێك دێت لە:
1- دەزگای هەڵبژاردن، دەزگــــــــــــای پەیوەندیەكان، فراكسیۆنە پەرلەمانیەكان، فراكسیۆنی پارێزگاكان، پلە تایبەتەكان، لیژنە پسپۆرییەكان.
2- (3 - 4) كارگێڕ.
سێیەم: كـــــــــــــــــــاروباری ئەنجومەنەكە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی سەركردایەتی ڕێك دەخرێت.
ماددەی شانزەهەم / تۆڕی میدیای یەكگرتوو:
یەكەم: پێناسە: دەستەیەكە كاروباری میدیایی لە یەكگرتوودا بەڕێوە دەبات و لە لایەن ئەندامێكی سەركردایەتیەوە بەڕێوە دەبرێت.
دووەم: پێكهاتەو كارو چالاكییەكانی دەستە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی سەركردایەتی رێك دەخرێت.
ماددەی حەڤدەهەم / دامەزراوەی كارگێڕی و دارایی:
یەكەم: پێناسە: دامەزراوەیەكە كاروباری كارگێڕی ودارایی حزب بەڕێوە دەبات.
دووەم: پێكهاتە: پێك دێت لە:
1- بەرپرسی دامەزراوە.
2- ( 5 ) كارگێڕ.
سێیەم: سەرچاوەكانی دارایی:
1- بودجەی حكومەت بە پێی یاسای حیزبەكان.
2- ئابوونەی ئەندامان و پلە تایبەتەكان.
3- قازانجی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.
4- بەخشین و هەر یارمەتییەكی تری بێ مەرج.
چوارەم: كاروباری دامەزراوەكە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی سەركردایەتی رێك دەخرێت.
ماددەی هەژدەهەم: سەنتەری توێژینەوەو ڕاپرسی:
یەكەم/ ناو: سەنتەری توێژینەوەو راپرسی.
دووەم/ پێناسە: دامەزراوەیەكە هەڵدەسێت بە توێژینەوەو راپرسی لە بارەی پرس و بابەتەكانی پەیوەست بە ناوخۆو دەرەوەی حیزب و سەر بە ئەنجومەنی سەركردایەتییە.
سێیەم/ پێكهاتە: پێك دێت لە:
1. بەرپرسی سەنتەر.
2. دەستەی كارگێڕی.
چوارەم/ كارو چالاكییەكانی بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی سەركردایەتی ڕێك دەخرێت.
ماددەی نوزدەهەم: دەستەی وەبەرهێنان:
یەكەم: پێناسە: دەستەیەكە سەرپەرشتی كاروباری وەبەرهێنانی حیزب دەكات، سەر بە ئەنجومەنی جێبەجێكردنە.
دووەم: كاروباری دەستەكە بە پێی لائیحەیەكی پەسەندكراوی ئەنجومەنی جێبەجێكردن رێك دەخرێت.
ماددەی بیستەم: مەڵبەند:
یەكەم/ پێناسە: ئۆرگانێكە كاروباری حیزب لە سنووری خۆیدا بەڕێوە دەبات و سەر بە ئەنجومەنی جێبەجێكردنە.
دووەم: پێكهاتە: پێك دێت لە:
1- بەرپرسی مەڵبەند كە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتییەو لە بازنەی هەڵبژاردنی سنوری خۆیدا هەڵدەبژێردرێت.
2- (8 - 10) كارگێڕ بۆ بەرێوەبردنی بەشەكانی مەڵبەند.
3- بەرپرسی لقەكانی سنووری مەڵبەندەكە.
سێیەم: بەشەكانی مەڵبەند كارەكانیان لە ڕێگای لیژنەوە ئەنجام دەدەن.
چوارەم: ئەنجومەنی مەڵبەند.
پێنجەم: كۆبوونەوە ئاساییەكانی (15) ڕۆژ جارێكە.
شەشەم: كۆبوونەوە گشتیەكانی دوو مانگ جارێكە.
ماددەی بیست و یەكەم: لق:
یەكەم/ پێناسە: ئۆرگانێكە كاروبـــــــــــــاری حیزب لە سنووری دیاریكراوی خوێدا بەڕێوە دەبات.
دووەم: پێكهاتە: پێك دێت لە:
1. بەرپرسی لق كە دەبێتە ئەندامی مەڵبەند.
2. (6 - 8) كارگێر بۆ بەڕێوەبردنی بەشەكان.
3. بەرپرسی ناوچەكان.
4. ئەنجومەنی لق.
سێیەم: بەشەكانی لق كارەكانیان لە ڕێگای لێژنەوە ئەنجام دەدەن.
چوارەم: كۆبوونەوە ئاساییەكانی (15) رۆژ جارێكە.
پێنجەم: كۆبوونەوە گشتییەكانی مانگانەیە.
ماددەی بیست و دووەم: ناوچە:
یەكەم: ئۆرگانێكە كاروباری بانگەوازو پەروەردەو رێكخستن لە سنووری خۆیدا ئەنجام دەدات.
دووەم:پێكهاتە: پێك دێت لە:
1. بەرپرسی ناوچە.
2. (1) كارگێڕ بۆ ئەو ناوچانەی بارەگایان هەیە.
3. بەرپرسی ئوسرەكان و ئەڵقەكان و گروپەكان.
سێیەم: كۆبوونەوەكانی (15) ڕۆژ جارێكە.

ماددەی بیست و سێیەم: ئوسرەو ئەڵقەو گروپ:
یەكەم: ئوسرە: ئۆرگانی یەكەمی پەروەردەو رێكخستنە.
دووەم: ئەڵقە: لە ئوسرە گــــــــــــــــەورەترەو لە لایەن كادرێكی حیزبەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
سێیەم: گروپ: ژمارەیەك لایەنگرو دۆستانی حیزب لە خۆ دەگرێت بۆ ئەنجامدانی چالاكی بانگخوازی و كۆمەڵایەتی و لە لایەن كادرێكی حزبییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
چوارەم: كۆبوونەوەكانیان (15) ڕۆژ جارێكە.
ماددەی بیست و چوارەم: پلەكانی ئەندامێتی:
پلەی یەكەم: ئەندامی پاڵێوراو: ئەو كەسەیە هاتۆتە نێو ریزەكانی حیزب و فۆرمی ئەندامێتی پڕكردۆتەوە.
پلەی دووەم: ئەندامی رێكخراو:ئەو كەسەیە قۆناغی پاڵێوراوی تەواو كردووەو لە چالاكییە حزبییەكاندا بەشداری دەكات.
پلەی سێیەم: ئەندامی كارا: ئەو ئەندامەیە قۆناغی رێكخراوی تەواو كردووەو دەتوانێت بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت.
ماددەی بیست و پێنجەم: ئەندامێتی و مەرجەكانی:
یەكەم: ئەندامێتی لــــــــــــــە یەكگرتوودا: هەموو هاووڵاتیەكی هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات مافی بوون بە ئەندامی یەكگرتووی هەیە.
دووەم: مەرجەكانی ئەندامێتی:
1. تەمەنی (18) ساڵ بێت.
2. پرۆگرام و پێڕەوی ناوخۆی یەكگرتووی پەسەند بێت و پێوەی پابەند بێت.
3. لــــە هیچ حیزب و رێكخراوێكی دیكەی سیاسیدا ئەندام نەبێت.
4. لە لایەن دوو ئەندامی یەكگرتووەوە پشتگیری بكرێت.
5. داواكاری بۆ ئەندامبوون پێشكەش بكات و واژۆی بكات.
ماددەی بیست و شەشەم: ئەرك و مافەكانی ئەندام:
یەكەم: ئەركەكانی ئەندام:
1. هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی گەل و نیشتمان و پارێزگاریكردن لە ناسنامەی ئیسلامی و نەتەوەیی گەلەكەمان.
2. كاركردن لە ســـــــــــــــەر خۆپێگـــــەیاندن و پەروەردەبوون بەپێی پڕۆگرامی یەكگرتوو.
3. كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئامــــــــــــــانج و بەرنامەی سیاسی یەكگرتوو.
4. پاراستنی نهێنیەكانی حیزب.
5. هەوڵدان بۆ زیادكردنی ئەندام و لایەنگر بۆ یەكگرتوو.
6. جێبەجێكردنی ئەركەكـــــان و پابەندبوون بە رێنماییەكانی حیزب.
7. ئابوونەی مانگانـــــــــــــەی ئەندامێتی بدات و بە پێی توانا هاوكاریی ماددی و مەعنەوی حیزب بكات.

دووەم: مافەكانی ئەندام:
1. مافی هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتنی هەیە بە پێی پێڕەوی ناوخۆ.
2. مافی ڕا دەبڕین و پێشنیازو ڕەخنەی هەیە.
3. مافی سكاڵاكردن و داكۆكی لە خۆكردنی هەیە.
سێیەم: سزاكان:
1- ئاگادار كردنەوە (التنبیه).
2- وریاكردنەوە (الانژار).
3- سەركۆنەكردن (التوبیخ).
4- هەڵپەساردنی ئەندامێتی (تعلیق العچویە)
5- دەركردن (الفصل).
چوارەم: لە دەستدانی ئەندامێتی:
1. دەست لە كاركێشانەوە لە حزب و پێشكەشكردنی وازنامە بە نووسین.
2. دەركردن.
3. بوون بە ئەندامی حیزبێكی تر.
ماددەی بیست و حەوتەم: هەڵوەشاندنەوەی حیزب:
1. هەڵوەشانەوەی حیزب ماف و دەسەڵاتی كۆنگرەیە بە (2/3)ی ئەندامانی.
2. لە كاتی هــــــــــــەڵوەشاندنەوەی حیزبدا سامانی گواستراوەو نەگواستراوەی دەدرێتە حزبێكی تری هاوشێوە یان لایەنێكی خێرخوازی كە ئەندامانی دامەزرێنەرو سەركردایەتی ئەو خولە دیاری دەكەن.
ماددەی بیست و هەشتەم: حوكمە گشتییەكان:
1. ئەم پڕۆگرام و پێڕەوە دەستوری كارو چالاكی و پەیوەندیی نێوان سەرجەم ئۆرگانەكان و ڕێكخستنەكانی یەكگرتووە، پابەندبوون بــــــــــــە ناوەرۆكی ماددەكانی ئەركی سەر شانی هەموو ئەندامانە لە هەر پلەو ئاستێكدا بن.
2. دەستەبەركردنی شایستەیی لە سەر بنەمای لێوەشاوەیی و پسپۆرێتیە بۆ پۆستی حیزبی بە پێی ژمارەی ئەندامانی ڕێكخستن، بۆ پۆستی حكومیش بە پێی ژمارەی دەنگ دەبێت.
3. هاوسەنگیكردن لە نێوان ناوەندێتی (مەركەزیەت) لە بڕیارو ئاراستـــــــــــــــەكردنی گشتی داو خۆجێیەتی (لامەركزیەت) لە جێبەجێكردن و بەرێوەبردنی كارو چالاكییەكاندا.
4. بەشداریكردنی خوشكان لە سەرجەم ئۆرگانەكانی حیزبدا بە مەرجێك لە ڕێژەی (25%) كەمتر نەبێت.

 

 

 

 

هێڵە گشتیەكانی
ستراتیژیەتی كاری یەكگرتوو بۆ خولی هەشتەم

1. گەشەدان بە بواری پەروەردەو پێگەیاندنی تاكی پەیامدارو هاوڵاتی چاكەكار و بە گەڕ خستنی پڕۆژەی مرۆڤسازی.
2. گەشەپێدانی كاری ئیسلامی میانەڕەو و كاراكردنی بواری بانگەوازو چاكسازی كۆمەڵگەیی.
3. بەرهەمهێنانی بزاڤێكی هزرو ڕۆشنبیری نوێ‌ لە بەر رۆِشنایی مەبەستەكانی (وەحی) و خواستەكانی سەردەم و رێگرتن لە پەڕگیری و توندڕەوی و تیرۆر.
4. پەرەپێدانی پڕۆژەی كاری هاوبەش و پارێزگاریكردن لە گیانی برایەتی و یەكڕیزی نێوان ئیسلامیەكانی كوردستان.
5. بەرجەستەكردنی بەهـــــــــــــــــــا باڵاكان و قوڵكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیـــــــــــــــــان و هێنانەكایەی كۆمەڵگەیەكی سەقامگیرو گەشەسەندوو.
6. ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی و گشتگیرو بەرجەستەكردنی پایەكانی حوكمی ڕەشید.
7. گەشەدان بە مافە دەستووریەكانی گەلی كوردستان.
8. جێگیر كردنی پایەكانی دیموكراتیەت لە ناو كۆمەڵگەو سیستەمی حوكمڕانیدا.


............................