مامۆستا شه‌ماڵ موفتی لە ساڵی 1955 لە شاری بەغدا لە بنەماڵەیەكی ئایینپەروەر لەدایكبووە و لەوێ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی كردووە. لە ساڵی 1972 بەشی (B.C) كۆلێژی بەغدای ئەمریكی ته‌واوكردووه‌و هەروەها ساڵی 1977 بەشی زانستی گڵی لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سلێمانی تەواوكردووە و چەند ساڵێك مامۆستا بووە.
مامۆستا شه‌ماڵ موفتی له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌ستیكردووه به نوسینی بابه‌تی زانستی و له گۆڤاره‌كانی (علوم) و (نەورۆز عێراق) دا بڵاوسكردوونەتەوە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی خەڵاتی (نۆبڵ) یان لەسەر وەرگیراوە، لە زمانی ئینگلیزییەوە كردوونیەتی بە عەرەبی.
مامۆستا شه‌ماڵ وێڕای خۆ ته‌رخانكردن بۆ كاری بانگخوازی و زانستی، به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی بۆ خزمه‌تی ژینگه‌و هۆشیاری ژینگه‌پارێزی ته‌رخانكردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌پاش راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وزی دامه‌زراندو دواتر ساڵی 2003 و دوای ڕوخانی به‌عس بووه‌ته جێگری وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق.
مامۆستای كۆچكردوو له‌رێگه‌ی به‌رنامه‌ی میحرابی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كگرتوو كه‌ناڵی سلێمانی یه‌وه زیاتر ناسرا، كاتێك په‌یڤ ئامۆژگارییه جوانه‌كانی دڵی به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی بۆ لای خۆی كێشكردو وته‌كانی كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر دڵ و ده‌رونی خه‌ڵك به‌جێهێشت.
مامۆستا شه‌ماڵ كه هێمنیه‌كه‌ی جوانیه‌كی زیاتری به گوفتارو وته كه‌مه‌ندێشه‌كانی دابوو، هه‌میشه پاڵپشت به‌به‌ڵگه‌ی زانستی قسه‌یده‌كردو هه‌وڵیده‌دا له‌و رێگه‌یه‌وه په‌یامه ئاینی و زانستییه‌كه‌ی زیاتر بچێته دڵی خه‌ڵكه‌وه تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌فتاو گوفتاریان به‌جێبهێڵێت.
په‌روه‌رده‌كردنی تاك كرۆكی په‌یامه ئاینی و په‌روه‌رده‌یی و زانستیه‌كانی مامۆستا شه‌ماڵ موفتی بوو، چونكه پێی وابوو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ئاكارو ره‌فتاری جوان په‌روه‌رده بكرێن ده‌توانرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنرێت كه خزمه‌تی گه‌وره به مرۆڤایه‌تی بكات.
مامۆستا شەماڵ بناسه
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار) ە لەساڵی (1955) لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەكی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایك بووەو سەرەتای قۆناغی خوێندنی دەست پێكردووە.
(م. شەماڵ موفتی) دەرچووی (B.C) كۆلێژی بەغدای ئەمریكییە لەساڵی (1972)، هەروەها دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵ – بەشی زانستی گڵ) ی زانكۆی سلێمانی بووە لەساڵی (1977).
مامۆستا بۆ ماوەی (9) ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەكانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی ئینگلیزی بووە، لەمانە (ناوەندی كاوەی كوڕان و بناری كچان و نەخۆشەوانی كچان و كوڕان).
لەساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو چەندەها بابەتی زانستی لەگۆڤاری (علوم) و (نەورۆز عێراق) دا بڵاوكردۆتەوە، بەتایبەتی ئەو بابەتانەی خەڵاتی (نۆبڵ) یان لەسەر وەرگیراوە، لەزمانی ئینگلیزیەوە كردوویەتی بەعەرەبی.
مامۆستا شەماڵ لەساڵی (1988) وویستوویەتی كۆمەڵگەیەكی ژینگە پارێزی لەعێراق دامەزرێنێ، بەڵام ڕێگەی پێنەدرا، پاشان دوای راپەرینەكەی ساڵی (1991) لەگەڵ چەند كەسێكی دڵسۆزدا (كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز) ی دامەزراندووە.
مامۆستا چەند ساڵێكە تووشی نەخۆشییەكی سەخت ببوو، رۆژی هه‌ینی 19 ی شوبات/2 2016 بۆ دواجار چاوەكانی لێكناو بەرەو بارەگای خوای گەورە كەوتە ڕێ و كۆچی دوایی كرد.