پێشەنگانی یەکگرتوو

کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا عومەر رێشاویی

کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا عومەر رێشاویی

•مامۆستا عمر فەتاح یەعقوب رێشاویی لەگوندی (رێشاو)ی سەر بە قەزای ھەڵەبجەی شەھید ساڵی ١٩٣٤ لە دایک بووە.
•ھەر لە تەمەنی گەنجێتیەوە بەرەو حوجرەی مزگەوتەکان رۆشتووە و ئیجازەی عیلمی وەرگرتووە.
•لە سالی ١٩٦١ لەگەڵ خاتوو (سویبە تۆفیق) پرۆسەی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە و ٨ منداڵی لێ ھەیە بەناوەکانی (فاتیمە، دڵپاک، یەحیا، جیھاد، عبداللە، رابەر، ھاودەنگ، ئەحمەد).
•خاتوو (سۆیبە تۆفیق) لە (٢٠٠٤/٤/٢٥) وەفاتی کردووە (ڕەحمەتی خوای لێبێت).
•مامۆستا عومەر ھەر لەتەمەنی گەنجێتی خاوەنی کەسێتیەکی تایبەت و دیندار و زانست دۆست و بەتوانا و لێھاتوو بووە.
•لە ھاورێ نزیکەکانی مامۆستا عبدالعزیز پارەزانی، مامۆستا جەعفەر موستەفا مامۆستا عابدین رەشید بوو.
•مامۆستا عومەر خاوەنی بروانامەی ئاینی بووە، بەڵام بە بریارێکی ئەو کاتەی حکومەتی عیراقی سالی (١٩٥٩) پاش بینینی خولێک و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەک کراوەتە مامۆستا و لە قوتابخانە سەرەتایی و دواناوەندییەکانی ھەڵەبجەی شەھید وەک مامۆستا و وانەبێژ وانەی وتۆتەوە.
•ماوەیەک لای مامۆستا مەلا کەریمی دەڵەمەری و مامۆستا مەلا عەزیز و مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز (ڕەحمەتی خوایان لێبێت) و چەندین مامۆستای تر وانەی شەرعی خویندووە و بۆ خویندنی شەرعی چەندین مزگەوتی کوردستانی عیراق و ئێرانی بینیوە.
•یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پەیمانگەی ئیسلامیی لەھەڵەبجە و بۆ چەندین سال وانەی تێدا وتۆتەوە.
•لە ٢٠-٦- ١٩٦٠ دەبیتە مامۆستای سەرەتایی لە گوندی سەرگەتی ناوچەی ھەورامان.
•ئەو نوسەرانەی کە زۆر کتیبەکانی دەخوێندنەوە (تەفسیری بەیزاوی، الغزالی، المودودی، حەسەن بەننا، سەعید نورسی). (ڕەحمەتی خوایان لێبێت)
•لەگەڵ گەشتنی فیکری ئیخوان موسلیمین و دامەزراندنی رێکخستنەکانی، مامۆستا عومەر لە یەکەمین ئەو کەسانە بووە کە پالپشتی کردووە و سەرکردایەتی کردووە.
•سالی ١٩٥٤ کۆمەڵێک لە زانایانی بەغداد وەک (زەھەوای) و (مەحمود سەواف) رێکخستنەکانیان لە ھەلەبجە دامەزراند و مامۆستا لە پۆلە یەکەمینەکان بوو.
•وەک دەستەی دامەزرێنەر لە (١٩٩٤/٢/٦) ئیعلانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد.
•لە کۆنگرەی یەکەم ودووەمی ئەو حیزبە ئەندامی سەرکردایەتی بووە و پاشتر بۆتە راویژکاری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
•چەندین بابەتی لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا بەھەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردۆتەوە و دوو کتێبی وەرگیراوەتە سەر زمانی کوردی بەناوی (تاوانە دەرونییەکان، بەرەو رێبازی ئیسلامیی).
•مامۆستا عومەر رێشاوی مامۆستایەکی پەروەرشیار و کەسایەتییەکی موتەوازیع و خزم دۆست وشەرع زان و خاوەن فیکری ئسلامیی تیژ بووە.
•لە ١٨-١٠-٢٠٠١ وەفاتی کردووە.