ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌وراری 6/2/2017 مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان مه‌راسیمێكی ڕێزلێنانی بۆ مامۆستا (جه‌عفه‌ر مسته‌فا ) له هؤڵی ئازادی به‌ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری پێشووی یه‌كگرتوو مامۆستا (محمد فرج) و مه‌ڵبه‌ندی (5)ی یه‌كگرتوو و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی (10)ی شاره‌زووری یه‌كگرتوو
دكتور (یه‌حیی عمر ) به‌رپرسی ده‌زگای راگه‌یاندن و هونه‌ری یه‌كگرتوو و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا (جه‌عفه‌ر مسته‌فا) وئهندامنی یه‌كگرتوو ڕێكخست.
له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد چه‌ند سرودێك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (جه‌بار ئه‌حمه‌د ) و وته‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو له‌لایه‌ن دكتۆر یه‌حیی عومهربهرپرسی ده‌زگای راگه‌یاندن و هونه‌ری یهكگرتوپێشكهشكرا و وته‌ی مامۆستا محمد فه‌ره‌ج پاشان داگیرسانی مۆم له‌لایه‌ن مامۆستا جه‌عفه‌ر مسته‌فا و پێشكه‌شكردنی دێكۆمێنتاریهك له‌سه‌ر ژیانی مامۆستا جه‌عفه‌ر مسته‌فا هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له لایه‌ن لق وئه‌ندامانی سنوری مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشكه‌ش به مامۆستا جه‌عفه‌ر كرا دواتر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جه‌عفه‌ره‌وه خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرایه مه‌ڵبه‌ندی (5)ی یه‌كگرتوو له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا په‌رده له‌سه‌ر له‌وحه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاروباری سیاسی و جه‌ماوه‌ری ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لادرا .