هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە عەمید سەرحەد قادر

مەڵبەندی كەركوكی یەكگرتوو پێشوازیكرد لە عەمید سەرحەد قادر

رۆژی پێنچ شەممە بەرواری  19\1\2017 مەڵبەندی شەشی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری كەركوك پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك.

ئەمەو عەمید سەرحەد قادر و وەفدە یاوەرەكەی لەلایەن ماموستا مەولود رسول بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەڵبەەندی یەكگرتوو پێشوازی لێكران.

لە دانیشتێكی برایانە باس و خواس لە هەماهەنگی هێزە سیاسیەكان كرا بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شاری كەركوك و پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارێك بۆ هاوڵاتیانی شاری كەركوك.