ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه به‌رواری 17/1/2017 كاتژمێر 2:00 مه‌ڵبه‌ندی (5) ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی كرد له كوتله‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كوتله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی دكتۆر (موسه‌نا ئه‌مین )سه‌رۆكی فراكسیۆن و مامۆستا (جه‌مال عومه‌ر ) وخوشكه (ئاسیا )له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆن تیشكی خسته‌سه‌ر ڕووداو پێشهاته‌كانی عێراق وله‌و كاته‌وه‌ی ئه‌وان چوونه‌ته په‌رله‌مان و ده‌ستبه‌كاربوون له عێراق ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كاره‌سات و نه‌هامه‌تی بونه‌ته‌وه دیاریترینیان شه‌ڕی داعش و ئاڵۆزیه سیاسیه‌كان كه ئه‌مانه هاتوونه‌ته ناوپه‌رله‌مان و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا په‌رله‌مان ڕۆڵێكی باش ده‌گێڕێت و ئه‌دای كاری خۆی ده‌كات .دواتر هه‌ریه‌كه له خوشكه (ئاسیا)و دكتۆر( كۆچه‌ر ) تیشكیان خسته‌سه‌ر كاروپرۆژهكانیان و كۆبونه‌وه‌كه به‌گفتوگۆی ئاماده‌بوان كۆتایی هات.