هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

دەزگای پەیوەندییەكانی یەكگرتوو ئیساقفە ئیباریشەی كلدانيان كرد

دەزگای پەیوەندییەكانی یەكگرتوو ئیساقفە ئیباریشەی كلدانيان كرد

 

 

 

ئەمڕۆ 25/12/2016 وەفدێكی دەزگای پەیوەندییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (م.نەسرەدین سندی بەرپرسی دەزگا) و (مەغدید هورمزیار و فەرحان ئەسعەد و عادل عوبێد) كارگێرانی دەزگا، بە بۆنەی لە دایكبوونی حەزرەتی عیسا (سەلامی خودای لەسەر بێت) سەردانی (ئیساقفە ئیباریشەی كلدانی) لە هەولێر كرد.
وەفدەكە لە لایەن بەڕێزان نوێنەری پاپای فاتیكان و سەرۆكی ئیساقفەی هەولێر پێشوازیان لێكرا.


لەمیانەی سەرانەكەدا لەلایەن هەردولاوە جەخت كرایەوە لەسەر گیانی تەبایی و پێكەوژیان و هەوڵدان بۆ بڵاوكردنەوەی وشیاری و رۆشنبیری و لێبروردەیی و یەكترقبوڵكردن لە نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان وبەتایبەتی موسڵمانان و مەسیحیەكان و سەرەكۆنەكردنی ئەو كردارە تیرۆریستیانەی كە دژی برا مەسیحیەكان و یەزییەكان كرا لە بەغدا و شەنگال و روبەروبونەوەی لە هەر شوێنێكی دیكە.

 

ئـ . كـ