مەڵبەندی دوو و چواردەی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری هەولێر ڕاگەیەنراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10 ی ئاداری 2020،مەڵبەندی دوو و چواردەی هەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ١١ی ئاداری ١٩٩١ی شاری هەولێر ڕاگەیەنراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه ،
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگهیهندراوهكهیه:-
جەماوەری سەربەرزی کوردستان..هاووڵاتیان و خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری قەڵاو منارە.. سەلام و ڕەحمەتی خوای گەورەتان لێبێت.. ٢٩ ساڵ بەر لە ئێستا‌و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ١١ی ئازاری ١٩٩١ خەڵکە توڕەو ستەم لێکراوەکەی هەولێری قەڵاو منارە، هەولێری پایتەخت بەڕووی دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕی و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا ئەو ڕژێمەی کە بە ئاگرو ئاسن خۆی سەپاندبوو ڕابماڵێ و مێژوویەکی تر بخاتە پاڵ سەروەریەکانی دیکەی..
بەڕێزان ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە کوردستان و ناوچەکە بە ڕەوشێکی ئاڵۆز و پڕ مەترسیدا تێدەپەڕێ و، جەماوەرو خەڵکی کوردستان دووچاری قەیرانی ئابوری و کێشەگەلێکی ناوخۆیی سەخت کراونەتەوە، کە مەترسیدارترینیان نادادی و گەندەڵی و ناشەفافیە لە داهاتەکانی ناوخۆ و وزەدا، هەروەها بێ متمانەکردنی خەڵک و هاوڵاتیانە، کە ئەمانەش مەترسی گەورەیان بۆ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئاسوودەیی تاکەکان هێناوەتە کایەوە..
ڕوون و ئاشكرایه كه ڕاپه‌ڕین له هه‌ر ووڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ڕووبدات تعبیره له ڕاماڵینی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و ڕزگاربوون له ژێرده‌سته‌یی و به‌ده‌ست هێنانی ماف و ئازادییەکان و بەرقەرار کردنی دادپەروەریە، ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌مان مانا‌و مەغزای هه یە، كه‌وابوو ڕاپه‌ڕین موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌و بۆنه‌یه‌كی نیشتیمانی و یادێكی گه‌وره‌یه له مێژوو و دیرۆكی خه‌باتی بێ وێنه‌ی گه‌لی كوردستاندا. هەروەک ئەم یادە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتنی مێژوویی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ کە تیایدا ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دانی نا بە مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد..
لەکاتێکدا ٢٩ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌رو رزگار كردنی كوردستان له ژێر ده‌ستی دیكتاتۆر به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین وەدی بێ و پاریزگاری له مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی ڕاپه‌ڕین بكرێت و هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان دڵخۆش بكرێن و خزمەتگوزاریەکان دەستەبەر بکرێن بەڕووی کۆمەڵگەدا ، کەوەبوو پێویسته ده‌سه‌ڵاتی كوردی و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پلانی وورد دابڕێژێت بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی ڕاپەڕین و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەواو بە کۆمەڵگەو یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵ و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی له سه‌رجه‌م كایه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، چونكه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌ی متمانه‌و كاتدایه، واتا كاته‌كان تێده‌په‌ڕن و نه‌وه‌ی نوێ پێ ده‌گات ، كه پێ گه‌یی چاوه‌ڕوانی هه‌یه له ده‌سه‌ڵات و داواكاری هه‌یه، داواكاری ئه‌و نه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه جومگه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ده‌سه‌ڵات قۆرخ نه‌كرێت و ماف و ئازادیه‌كان پێشێل نه‌كرێن و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بهێنرێته دی و خزمەتگوزاریەکانیان وەک سەرەتایترین ماف بۆ دابین بکرێت..
جارێکی‌تر پیرۆزبێت یادی ڕاپەڕین لەخەڵکی کوردستان و شاری هەولێری خۆشەویست بە تایبەتی، دەخوازین لە خوای گەورە ووڵاتمان بۆ هه میشە دووربکات لە بەڵاو کارەسات و نەخۆشی و ناخۆشی..
مەڵبەندی دووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان مەڵبەندی چواردەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
2020/3/10