هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

ئاگاداریەك لە مەڵبەندی هەولێر و سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە

ئاگاداریەك لە مەڵبەندی هەولێر و سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە
بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی ئیعلانكردنی یەکگرتووی ئیسلایی کوردستان هەر دوو مەڵبەندی هەولێر و سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی لەمیوانان دەكەن.
 لەمبارەیەوە مەڵبەندی دووی هەولێری (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) لە ئاگاداریەكدا بڵاوی كردۆتەوە : بە بۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی ئیعلانکردنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان)؛ مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتوو لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی لە میوانە بەڕێزەکان دەکات لە ڕۆژی پێنج شەممە بەروار: ٢٠٢٠/٢/٦ کات: ٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو ٥:٣٠.
 لەلایەكیترەوە مەلبەندی سلێمانی ئیسلایی کوردستان رایگەیاندوە "لە بیست و شەشەمین ساڵیادی ئیعلانکردنی یەکگرتووی ئیسلایی کوردستاندا، مەڵبەندی سلێمانی یەکگرتوو پێشوازی لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستان دەکات لە بارەگای مەڵبەند ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٦ـ٢ـ٢٠٢٠. کاتژمێر ۲٫٥ بۆ ٤،٥."