هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتوو پێشوازی لە مەڵبەندی سێی ھەولێری کۆمەڵ دەکات

مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتوو پێشوازی لە مەڵبەندی سێی ھەولێری کۆمەڵ دەکات
مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتوو پێشوازی لە مەڵبەندی سێی ھەولێری کۆمەڵ دەکات و چەند پرسێك تاوتوێ كرا .
 رۆژی 2020/2/3 شاندێکی مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە ابوبکر سلێمان ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێرانی مەڵبەند پێشوازیان کرد لە شاندێکی مەڵبەندی سێی ھەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە کمال ھمزە بەرپرسی مەڵبەندو ژمارەیەک لەکارگێڕان.
 
شاندی ناوبراو بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بوو لە بەرپرس و ستافی نوێی مەڵبەند و سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتوو.
 
لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پەروەردەیەکی دروستی تاکەکان و ھاریکاری ئیسلامی و ھەماھەنگی لایەنە ئیسلامیەکان بەگشتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ بەتایبەت کرایەوە.
 
هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرنگی دانی زیاتر بە پەروەردە و پێگەیاندنی تاکەکان و ئاراستە کردنیان و پاراستنی رەوشت بەھا باڵاکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و کۆمەڵگای کوردی.