رۆژی شه‌ممه 30/12/2019 به ئامانجی ئاشناكردنی رێكخستنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتوو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌زگا و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند و لقه‌كان، كۆنفرانسی گشتی تاوتوێ كردنی ڕه‌شنووسی په‌یره‌و پرۆگرامی كۆنگره‌ی هه‌شتی یه‌كگرتوو تاوتوێ كرا.
له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه به‌رێز /م. فه‌رهاد مه‌لا صالح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له وته‌یه‌ك رۆشنایی خسته سه‌ر كۆنفرانسه‌كه و ئاماژه‌ی به خاڵه گرنگه‌كانی ره‌شنووسی ناوبراو كرد.
دواتر برایان و خوشكان له رێكخستنه‌كان به دید و تێروانینی جیاوازه‌وه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه كرد و پێشنیار و گفتوگۆكان تۆمار كرا بۆ كۆنفرانسی ئاینده تا ده‌نگ له سه‌ر بڕگه و ماده‌كانی ره‌شنووسی ناوبراو بدرێت.