هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

بەیاننامەی مەڵبەندی دووی هەولێر لە ساڵیادی تیرۆركردنی د.هۆشیار ئیسماعیل

بەیاننامەی مەڵبەندی دووی هەولێر لە ساڵیادی تیرۆركردنی د.هۆشیار ئیسماعیل

بەیاننامەی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ساڵیادی تیرۆركردنی شەهیدی زانا و بانگخوازی ئیسلامیی شاری هەولێر و كوردستان دكتۆر مه‌لا هۆشیار ئیسماعیل.

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

(مِّنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَڵیْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَچَیٰ نَحْبَهُ ۆمِنْهُم مَّن ێنتَڤِرُ ۖ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلًا) (23) (اڵاحزاب)

لە سالیادی تیروركردنی وتارخوین و زانا و بانگخوازی ئیسلامی دیاری شاری هەولێر و كوردستان، بە دەستی رەش و چەپەڵی تیرۆرستان زۆر بەتوندی ریسوا و شەرمەزاردەكەینەوە.

ئیمە لە مه‌ڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان. لامان وایە كە شەهید مامۆستا مەلا هۆشیار هەڵگری بیری میانەرەوی و پێكەوە ژیان بوو و رەمزی مەلایەكی گەنج و خوێندەوار و بانگەوازخوازێكی سه‌رده‌م بوو. تیرۆركردنی خەسارەتێكی گەورە بوو،چونكە مامۆستا بەردەوام دژی بیری توندرەوی وەستاوەتەوە و بەردەوام بووە لە خزمه‌تكردن بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و كۆمەڵگەی كوردی .

بۆیە لەم ساڵیادە دا داواكارین لەلایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەكان تۆڵەی مامۆستای شەهید لە بكوژانی بكەنەوە و جەخت لە جیێەجێكردنی یاسا و سەروەربوونی یاسا دەكەینه‌وه‌ و داوای جددی لە سەرۆكاتی هەریمی كوردستان دەكەینەوە تاوانباران بە سزایی عادیلانە و یاسایی خۆیان بگەیه‌نن و حوكمی یاسایی لەسێدارەدانیان كە لە دادگاوە بۆ دەرچووە جێبەجێبكریت،چونكە لە ژێر سایەی ئایەتی ( ۆڵكُمْ فِی الْقِصَاصِ حَێاەٌ ێا أُولِی الْأَلْبَابِ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ )

سەر و گیانی خەڵك و رەوشی ئارامی كۆمەلگە پارێزراودەبێت، تا چیتر تاوانباران و دڵرەشان نەتوانن دەست ببەن بۆ گیانی خەڵك و تێكدانی رەوشی ئارامی كۆمەڵگە و گیانی پاكی هەڵگرانی بیری میانەرەو و مەشخەڵدارانی میحراب و مزگەوت و نەشێواندنی رەوشی ئارامی كوردستان .

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

هه‌ولێر 22/11/2019