شاندێكی مەڵبەندی چواردەی دەوروبەری هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی (م. قاسم گەڵاڵی) بەپرسی مەڵبەندو چەند كارگێڕێكی مەڵبەند سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
شاندەكە لەلایەن (م. كەمال زراری) بەرپرسی مەڵبەندو چەند كارگێڕێك پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەو كاری ئیسلامی و بەهێزكردنی برایەتی و جەخت كردنەوە لەسەر هەماهەنگی بەردەوام كرا.