هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکانی یەکگرتوو کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

دەزگای پەیوەندیە سیاسیەکانی یەکگرتوو کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

 

 

 

ئەمڕۆ شەممە ۲۰۱۹/۲/۲ بەسەرپەرشتی بەڕێزان د. محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگاو میوانداری م. خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و کارگێڕانی دەزگاو بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەندو مەڵبەندو سکرتاریەتەکان .. کۆبونەوەی وەرزی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. کۆبونەوە جەختی کردەوە لەسەر بڕیاری ئۆپۆزسیۆنی یەکگرتوو بۆ ئەو قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان و داکۆکی کردن لە مافی هاوڵاتیان و دەستنیشان کردنی کەم و کوڕیەکان و خستنە بەردەمی لایەنی بەرپرس بۆ چاکسازی و نەهێشتنی قۆرخکاری و گەندەڵی. لەتەوەرەیەکی تر باس لە ستراتیجی کاری داهاتی سیاسی یەکگرتوو کرا وەک هێزێکی کاریگەرو خاوەن پێگەو جەمار و جێبەجێ کردنی ئەرکی سەرشانی خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو.