
له مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتوو خولی تێنسی شه هید د.هۆشیار ئیسماعیل به‌رێوه‌چوو.
به ئامانجی په‌ره‌پێدانی وه‌رزش و گرنگی دانی زیاتر به وه‌رزشوانان. رۆژی(۲۰۱۸/۱۲/۱۳) خولی تێنسی شەهید ( د.هۆشیار اسماعیل ) لەهۆلی شەهید فوئاد چەلەبی بەڕێوەدەچوو .
خولەكه لەلایەن بەشی وەرزشی لقی (۳) بەهاوکاری بەشی وەرزشی مەلبەندی دوو سازکرابوو .
لە خولەکە (۱٦) یاریزان بەشداربوون و له كۆتایی پلەی یه کەم : به ڵێن عباس و پلەی دووەم .ئاڵان حمید و پلەی سێیەم .عماڕ یونس یان به ده‌ست هێنا و پاشان له‌یه‌ن به‌رێز م. فه‌رهاد مه‌لا صالح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و كارگێر و ئهنداممانی مه‌ڵبه‌ند دیاری به سه‌ر به‌شداربوان دابه‌شكرا.