بە ئامادەبوونی ئەندامانی سەركردایەتی و بەرپرسی هەردوو مەڵبەندی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیەك لە كاندیدەكانی پارێزگای هەولێر.
بۆ ناساندنی كاندیدو لیستی ژمارە (175) بە ئاپۆڕای جەماوەری سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد، بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی لیستی ئیسلامخوازانی ئیسڵاحخواز بە هاوڵاتیانی ئازیزی شاری هەولێر.
لە پاركی شار چەندین وتار پێشكەشی ئامادەبوان كران بۆئەوەی دەنگ بە لیستی (175) بدەن لە پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتیانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق و دەنگدان بە لیستی ئیسلامخوازانی ئیسلاحخواز لە پێناو ئیوەدا كار دەكات.
جەماوەرێكی زۆر پێشوازی لە كاندیدو هەڵمەتی بانگەشەی لیستی ناوبراو كردو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەوەی دەنگ بەو لیستە بدەن كە خەڵكی دڵسۆزو بە ئەزموون خزمەتیان پێشكەشكردووە بە گەل و نیشتمان و هاوڵاتیان.
ئـ . كـ