هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

هەڵەبجە یادی كارەساتێكی تر دەكاتەوە

هەڵەبجە یادی كارەساتێكی تر دەكاتەوە

 

 

ئەمرۆ (24) ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر كارەساتێكی تری خوێناوی شاری شەهیدان و پارێزگای هەڵەبجە كەتێیدا كۆمەڵێك هاوڵاتی كرانە قوربانی و خوێنیان بەناهەق بەدەستی ڕق لەدڵانی ئەم شارەی شەهیدان ڕژێندرا كە هێشتا خوێنی كیمیاباران لە جەستەی دەچۆراو لە قوڵایی ئەو خەمەدا دەژیا.

بەم قوربانیە ئەم شارە سەروەریەكی كەی تۆماركرد بۆ مێژووی قوربانی دانی خۆی،

ئەم كارەساتەو شەهیدكردنی پۆلێك لە هاوڵاتیانی بە دڕندانەترین شێوە بەرهەمی شەڕی ناوخۆ بوو ئەو شەڕەی كە تائێستاش ئاسەواری لەسەر ئیدارەو سیاسەت و جوگرافیای كوردستان هەیەو بكەرانی لە فۆڕمی كۆن و نوێدا وەك فریاد ڕەس خۆیان نمایش دەكەن.

جێگەی خۆیەتی دانیشتوانی ئەم شارە لە (5/12) بەدەنگەكانیان سزای بكەرانی ئەم كارەساتە لە فۆرمی كۆن و نوێیاندا بدەن و تێیان بگەیەنن گۆڕینی ناوو ڕەنگ ئەم كارەساتە لەبیری ئەم شارە ناباتەوە.

لەكۆتاییدا داواكارین شەهیدانی ئەم كارەساتە لە بەهەشتی بەریندا بحەسێنەوەو بكەرانیشیان ڕیسوای دونیاو قیامەت ببن.

مەڵبەندی پێنجی هەڵەبجەی شەهیدی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

 

ئـ . كـ