هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی ئاسۆ دەكات

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی ئاسۆ دەكات

 

 

بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن بۆ گەیشتنیان بە یانە پلە یەكەكانی كوردستان، ئەمرۆ 2/5/2018 شاندێكی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی (فەرهاد یاسین) بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێرو ژمارەیەك لە كارگێران و ئەندامانی مەڵبەند سەردانی یانەی وەرزشی ئاسۆیان كرد.

لەلایەن (حازم كازم) سەرۆكی یانەو ژمارەیەك لە دەستەی كارگێری پێشوازی كران.

شاندی مەڵبەندی دوو چەپكە گوڵی سەركەوتنیان پێشكەشی دەستەی كارگێری یانەی ئاسۆ كرد بۆ بە گەیشتنیان بە یانە پلە یەكەكانی كوردستان هیوایان خواست سەركەوتوو بن لە كارەكانیان و دەستخۆشیان لە دەستەی كارگێری و سەرجەم یاریزانانی كرد بۆ كۆشش و ماندووبوونەكانیان تا گەیشتن بەم قۆناغە.

دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی ئاسۆش سوپاسی بەرپرسی مەڵبەندو شاندی ناوبراویان كرد بۆ هاتنیان و هیوای خواست بەتوانن لە ئایندەش لەسەر سەركەوتنەكانیان بەردەوام بن.

 

 

ئـ . كـ