هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی.

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی.

 

 

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری هەڵمەتەكانی لیستی ئیسلامخوازانی ژمارە 175، شاندێكی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو ،سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی كرد.

شاندەكەی یەكگرتوو بەسەرپەرشتی (فەرهاد یاسین) بەرپرسی مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو و ژمارەیەك لە كارگێرانی مەڵبەند بوو و لەلایەن (كەمال زراری) بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیەك لە كارگێرانی مەڵبەند پێشوازی كران.
دوای گفتوگۆكردن و هەڵسەنگاندنی كاری لێژنە هاوبەشەكان و چۆنیەتی بەرێوەچوونی هەڵمەتەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دانانی پلانی ئایندە دیاری كران،
لە كۆتاییدا هەر دوو مەڵبەندی هەولێری یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی، بەلاغێكی هاوبەشیان راگەیاند. ئەمە دەقەكەیەتی :
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ئێمە لە مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی لە میانەی كارە هاوبەشەكانمان كۆبووینەوە بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی لە ئیسلامخوازانی كوردستان تاوتوێكران . كە سوپاس بۆ خوا كارەكان بە باشی بەرێوەدەچن و هەنگاوەكان زۆر دڵخۆشن و بۆ هەنگاوانان بەرەو سەركەوتنەكانی لیستی ئیسلامدۆستانی كوردستان .
ئێمە لە هەردوو مەڵبەندی هەولێر، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو لایەنە سیاسی و كەسایەتی و مامۆستا بەرێزانەی مینبەر دەكەین، كە پاڵپشت و پشتگیری خۆیان دەربڕیوە بۆ سەرخستنی لیستی ئیسلامخوازانی كوردستان و داوا لە جەماوەری ئیسلامدۆستی كوردستان دەكەین ، لیستی ژمارە (175) بە لیستی خۆیان بزانن و لە ئێستا و ئایندە كار بۆ سەرخستنی بكەن و متمانە و دەنگیان پێ بدەن بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئیسلامیی و ئیسلاحخوازانی كوردستان.
بۆیە لێرەدا ز‌ور سوپاسی سەرجەم رێكخستن و لایەنگر و دۆستانمان دەكەین بۆ هاوكاربوونیان لە بانگەشەی هەڵبژاردن و كار كردن بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە 175 و خوای گەورە سەركەوتووتان بكات و ماندووبوون و شەونخونیەكانتان بە پەرستیش بۆ قبوڵ بكات .
ئێمە بەجددی نیگەرانین لە گۆرانكاری لە ناوی كارمەندانی بنكەكانی دەنگدان و فەرامۆشكردنی ئەو ناوانەی بە تیروپشك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە بەغدا دەرچوونە و ئێستاش ژمارەیەكی زۆر ئاگادار نەكراوەنەتەوە بۆ بەشداربوون لە راهێنان و بەستنی گرێبەست لەگەڵیان. بۆیە داوا لە كۆمسیۆنی بالای سەبەخۆیی هەڵبژاردنەكان ئوفیسی هەولێر دەكەین بێلایەنی خۆیان بپارێزن و بەهیچ جۆرێك، هیچ دەسكارییەك لە ناوی كارمەندان مایەی قبوڵ كردن نییە و هەموو رێگارییەكی مەدەنی و یاسایی دەگرینە بەر بۆ داكۆكی كردن لە مافی ئەو كارمەندانەی ناوەكانیان لە بەغداد دەرچووە و ناكرێت هیچ كەسێك لە شوێنیان دابنرێت.
لە كۆتاییدا هەردوولا ،موژدەی دڵخۆشی خۆیان بە ئیسلامخوازان راگەیاند ، برایەتی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنە ئیسلامییەكان ، بنەمایەكی شەرعی و ئایینی هەیە و ئەم پرۆژەیەش بۆ ئێستا و ئایندەش بەردەوام دەبێت و هەموومان بە هیوا و ئومێدین بۆ سەركەوتنی و داوا لە ئیسلامدۆستان دەكەین ، پشتگیر و هاوكارمان بن بۆ سەرخستنی و بەدی هێنانی رەزامەندی خوای گەورە و موسلمانان و خزمەتكردن بە كۆمەڵگاكەمان.

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
مەڵبەندی سێی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی