هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

كۆبونەوەی هاوبەشی هەرسێ مەڵبەندەكانی یەكگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەڕیوەچوو

كۆبونەوەی هاوبەشی هەرسێ مەڵبەندەكانی یەكگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەڕیوەچوو

 

 

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 18/4/2018 لەبارەگای مەڵبەندی (8) ی هەورامانی بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبونەوەی هاوبەشی هەرسێ مەڵبەندەكانی (5) ی یەكگرتوو و (1) و (8) ی بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێوە چوو . كۆبونەوەكە بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا هادی عەلی سەرۆكی هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بەرپرسان و چەند كارگێڕێكی مەڵبەندەكان بەڕێوەچوو .

سەرەتا مامۆستا هادی عەلی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم جۆرە كۆبونەوانە دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن دواتر تیشكی خستەسەر بارودۆخی ناوچەكەو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ئەتوانین ئەم جۆرە كۆبونەوانە بكەینە بناغەیەك بۆ كارەكانی داهاتووی پرۆژەی كاری ئیسلامی هاوبەش و وتی ئەم قۆناغەی ئێستامان زۆر دژوارو هەستیارەو بەداخەوە هەل و مەرجێك هاتووەتە ئاراوە كەپێگەی سیاسی كورد تاڕادەیەك لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق پاشەكشێی كردووەو و ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەكەمان چارەنوس سازەو دەبێت كاربكەین بۆ بەهێزكردنەوەی پێگەی كورد لەبەغداد .

ئێمە لەو شكستانە بەرپرس نین كەبەسەر گەلەكەماندا هاتووە ئەوانە بەرپرسن كە جومگە هەستیارەكانی ئەم هەرێمەیان بەدەستەوە بووە لەماوەی حكومرانی خۆیاندا .

ئەبێت هەوڵ بدەین ئەوەی كە خراپ كراوە چاكی بكەینەوە. ئەو قەیرانە سیاسی و ئابورییەی لە هەرێمدا هەیە بەرهەمی بێ پلانی و شكستی دەستەڵاتدارانی هەرێمە.

دواتر لەلایەن هەرسێ بەرپرسی مەڵبەندەكەوە گفتوگۆ كرا لەسەر كۆی بریارەكانی كۆبونەوەكانی پێشوو وتیشك خرایەسەر چۆنیەتی بەڕیوەچوونی كارەكان و كۆبوونەوەكە بە كۆمەڵێك بریاری گرنگ كۆتایی هات.

 

 

ئـ . كـ