
به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له ساڵیادی راگه‌یاندنی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان رۆژی 9-4-2018 كاتژمێر 9ی به‌یانی شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كگرتوو به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز .م.فه‌رهاد یاسین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و شاندێكی یاروه‌ری سه‌ردانی سكرتایهتی رێكخراوی ناوبراویان كرد.
له‌لایه‌ن به‌رێز. ئه‌حمه‌د ئه‌سكنده‌ر سهركرتێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی سكرتایهت پێشوازی كران.
به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی دووی هه‌ولێر.به ناوی مه‌لبه‌ندی دوو پێرۆزبایی گه‌رمی ئاراسته‌ی سكرتایهت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی رێكخراوی ناوبراو كرد و هیوای خواست به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی قوتابیان و رۆڵی مێژووی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان به‌رز نرخێنران و ئومێدی به‌رده‌وامیان بۆ خواستن.
له‌لایه‌ن سكرتێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان سوپاسی شاندی مه‌لبه‌ندی دوویان كرد بۆ سه‌ردانی كردنیان . و دووپاتی به‌رده‌وامبوونی خزمه‌تكردنی قوتابیانیان كرده‌وه.