هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئیعلانكردنی یەكگرتوو مەڵبەندی دووی هەولێر پانێڵێكی سازكرد

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئیعلانكردنی یەكگرتوو مەڵبەندی دووی هەولێر پانێڵێكی سازكرد

مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پانێڵی (یەكگرتوو .رابردووێكی بەرهەمدار، ئایندەیەكی شكۆدار)ی ساز كرد


بە ئامانجی رۆشنایی خستنەسەر لایەنە و بەرهەم و دەسكەوتەكانی تەمەنی24 ساڵی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان . ئەمرۆ 7/2/2018 لە هۆڵی شەهید فوئاد چەلەبی ، مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتوو پانێڵی (یەكگرتوو .رابردووێكی بەرهەمدار، ئایندەیەكی شكۆدار) بۆ بەرێزان (مەولەود باوەمراد ئەندامی سەركردایەتیی و خەلیل ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و قاسم گەڵاڵی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ساز كرد.


لە پانێڵێكەدا ئاماژە بە چەندین دەسكەوتی رۆشنبیری و سیاسی و پەروەردەیی یەكگرتوو كرا و ئەم دەسكەوتانەش لە بواری خزمەتكردنی كۆمەڵگای كوردی و پێگەیاندنی تاكی دڵسوز و نیشتمانپەروەر پێشكەشكراوە .

شایانای باسه‌ ژمارەیەكی زۆر لە رێكخستنەكان ئامادەبوون بە پرسیار و تێبینییەكانیان پانێڵەكەیان بەسوودتر كرد.