مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتوو پێشوازی له شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی كوردستان و ره‌وشی بژێوی هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
بۆ تاوتوێ كردنی بارودۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌مرۆ30/1/2018 له هه‌ولێر .شاندێكی حزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری كرد.
به‌رێز/ فه‌رهاد یاسین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له كارگێران ،پێشوازیان له شانده‌كه‌ی حزبی شیوعی كرد. كه پێكهاتبوون له به‌رێز/ ئه‌حمه‌د شێروانی به‌رپرسی كۆمێته‌ی پارێزگای هه‌ولێری حزبی شیوعی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی كۆمێته‌ی ناوبراو.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی حزبی شیوعی .بارودۆخی كوردستان و ره‌وشی بژێوی هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا .
هه‌ردوولا خوازیاربوون ره‌وشی كوردستان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بچێت و گرفته‌كانی هاوڵاتیان و بارودۆخی خه‌ڵك باشتر بكرێت.