مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتوو پێشوازی له شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له هه‌ولێر ده‌كات و تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگی ئه‌مرۆی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به پێوست زانرا بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و باشتر كردنی بژێوی و داهاتی هاونیشتمانیان گفتوگۆی له باره‌وه كراوه.
به مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی بارودۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆران ، ئه‌مرۆ 21/1/2018 شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆران"سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه‌ی گۆران له لایه‌ن به‌رێز /فه‌رهاد یاسین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوو هه‌ولێری یه‌كگرتوو و ژماره‌یه‌ك له كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند" به‌گه‌رمی پێشوازی كران.
شانده‌كه‌ی گۆران به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز/ فاخیر موحه‌ممه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌كۆی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆران و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی مه‌كۆی هه‌ولێر بوون.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ندین پرسی گرنگی ئه‌مرۆی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به پێوست زانرا بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و باشتر كردنی بژێوی و داهاتی هاونیشتمانیان گفتوگۆی له باره‌وه كراوه .