مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان خێوه‌تگایه‌كی په‌روه‌رده‌ی و رۆشنبیری بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان كرده‌وه‌و بریاره دوو رۆژ بخایه‌نێت.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 19-9-2017 مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی (گه‌نجی په‌روه‌رده كرا‌و، پاراستنی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگایه) خێوه‌تگایه‌كی په‌روه‌رده‌ی و رۆشنبیری بۆ ژماره‌یه‌ك له گه‌نجان كرده‌وه.
سه‌ره‌تای ده‌سپێكی خێوه‌تگایه‌كه به قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر فه‌رهاد یاسین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و پاشان وته‌ی به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌ند به به‌شداربوان درا .
بریاره ئه‌م خێوه‌تگایه دوو رۆژ بخایه‌نێت و چه‌ندین بابه‌تی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری پێشكه‌ش به به‌شداربوان بكرێت .