به ئامانجی هاندانی زیاتری قوتابیه پێشه‌نگ و یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی رابردووی خوێندن، مه‌ڵبه‌ندی دووی هه‌ولێری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه 10/9/2017 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ناوه‌نده‌كان و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ند، ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی قوتابیه پێشه‌نگه‌كانی ساز كرد.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز و ده‌ستی پێ كرد و دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا فه‌رهاد یاسین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كران.
پاشان وته‌ی ناوه‌ندی بانگه‌واز له‌لایه‌ن مامۆستا سۆران ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ناوه‌ند و مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكنده‌ر سكرتێری رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیان پێشكه‌شكران.
هه‌رله ئاهه‌نگه‌كه چه‌ندین گۆرانی و شیعر و په‌خشان پێشكه‌شی میوانان كرا و خه‌ڵات و رێزلێنان به‌سه‌ر قوتابیه‌كان دابه‌شكرا.