هەواڵ و چالاکی مەڵبەندەکان

مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی یەكگرتوو سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

مەڵبەندی هەڵەبجەی شەهیدی یەكگرتوو سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات

 

 

ئەمڕۆ یەك شەممە وەفدێكی مەڵبەندی (5) ی هەڵەبجەی شەهیدی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كەپێكهاتبوون لە (حەسەن شێخ عەبدولڵا) بەرپرسی مەڵبەندو (زمناكۆ عەلی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی مەڵبەندو (ئەسكەندەر عابد) و (تەلعەت كەمال) كارگێڕانی مەڵبەند سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردو لەلایەن پارێزگارو جێگری پارێزگاوە پێشوازی كران.

لەو سەردانەدا باس لە كێشەو گرفتەكانی پارێزگاكە كراو هەماهەنگی و پشتیوانی مەڵبەند بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان خرایەڕوو.

 

ئـ . كـ