هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

ڕێكخراوێكی گەنجان دامەزارو یەكەم سەردانیشی بۆلای فراكسیۆنی یەكگرتوو دەست پێكرد

ڕێكخراوێكی گەنجان دامەزارو یەكەم سەردانیشی بۆلای فراكسیۆنی یەكگرتوو دەست پێكرد

ئەمڕۆ دووشەممە بۆردی ئەنجومەنی گەنجانی كوردستان رێكخراوێكی گەنجانەی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە هەرێمی كوردستان خۆی راگەیاندو بەمەبەستی خۆناساندنیان یەكەم سەردانیان بۆلای فراكسیۆنی یەكگرتوو دەست پێكرد.


پێش نیوەڕۆی ئەمرۆدووشەممە 28/11/2016 شاندێكی بۆردی ئەنجومەنی گەنجانی كوردستان سەردانی فراكسیۆنی یەكگرتویان كرد لە شاری سلێمانی وێرای خۆناساندنیان وەك ڕێكخراوێكی گەنجانەی بێ لایەنی خۆبەخش داوای ئەوەیان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو كرد لەئایندەدا پشتیوانیان بن بۆ هەر پرسێك كە ڕێكخراوەكەیان لەپێناوی خزمەتی گەنجاندا بیخاتە روو.


رامان ئاسۆ علی ، مامۆستای زانكۆ و ئەندامی شاندەكە بۆكوردیو ڕایگەیاند" هۆكاری سەردانەكەیان بۆلای لایەنە سیاسیەكان بۆخستنە رووی ئەو كێشانەیە كەلە ئێستادا گەنجانی هەرێمی كوردستانی گیرۆردە كردوەن".


ئاماژەی بەۆئەوەش كرد" كە خۆیان بە فراكسیۆنی یەكگرتوو ناساندوە كە ڕێكخراوێكی خۆبەخشی قازانج نەویستن و بیرۆكەی سەرجەم گەنجان كۆدەكەنەوە بەبی جیاوازی و ئینتمایی جیاوازی ".

لەلای خۆشیەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتو پشتگیری فراكسیۆنەكەی بۆ ڕێكخراوەكەوە دووپاتكردەوەو داواشی كرد كە چیتر رێكخراوە مەدەنیەكان بە فۆرمێكی نوێ تر كاربكەن و فشارەكانیان بۆسەر دەسەڵات چرتر بكەنەوە و هاوكات وتیشی بەو رێكخراوەمان راگەیاندوە كە پێویستە هاندەرێكی باشبن بۆئەوەی گیانی ئینتماو خۆشەویستی خاك لای گەنجان تۆختربكەنەوە.