
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ وهفدێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبووه‌وه و تیایدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ 24/10/2019، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ وهفدێكى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌ى راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان‌مان له رووى سیاسى و ئابوری تاوتوێكرد، له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانى عێراق.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌شێكى تر‌ى گفتوگۆكه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان و شه‌فافییه‌تى كه‌رتى نه‌وت و رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداو راده‌ستى كردنى نه‌وت بوو.