
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پێشوازی له كه‌سوكاری شه‌هید تاریق به‌قاڵ و شه‌هید مه‌ریوان كرد، شه‌هیدانی ده‌ستی بانده ترسناكه‌كان ، كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی بانده ترسناكه‌كانی سلێمانی یاداشتێكیان دایه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان و تێدا داوایان كرد تاوانیاران له سێداره بدرێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/4/2019 كه‌سوكاری شه‌هید تاریقی به‌قال و شه‌هید مه‌ریوان و كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانیانی ده‌ستی بانده ترسناكه‌كانی شاری سلێمانی سه‌ردانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد له په‌رله‌مانی كوردستانیان و له لایه‌ن په‌رله‌مانتاران مامۆستا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و هه‌لز ئه‌حمه‌د پێشوازیان لێكرا.
كه‌سوكاری تارقی به‌قال و كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی بانده ترسناكه‌كانی سلێمانی یاداشتێكیان دایه فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان و تێدا داوایان كرد تاوانیاران له سێداره بدرێن و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری سڵێمانی بگه‌ڕێته‌وه.
لای خۆیه‌وه له وته‌یه‌كدا ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: ئێمه له نیگه‌رانی و كۆست و خه‌می قوڵی ئێوه وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هید تاریق و شه‌هید مه‌ریوان و قوربانیه‌كانی تری ده‌ستی بانده ترسناكه‌كان تێده‌گه‌ین و شه‌هیده‌كانی ئێوه شه‌هیدی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ته‌نها موڵكی ئێوه نین به‌ڵكو بوونه‌ته موڵكی گشتی.
بۆیه ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو پشتوانتانین كه ده‌بێت تاوناباران به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن و ببنه په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی تر تا چی دیكه گیان و ماڵی خه‌ڵك نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و ئارامی و هێمنی وڵاته‌كه‌مان نه‌شێوێت له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه دوای یه‌كلا بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه له دادگا پشتیوانتانین كه ده‌بێت تاوانباران سزای خۆیان وه‌ربگرن، چونكه مه‌به‌ست له سزا ته‌مێكردنی تاوانباران و سڵه‌مینه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تره له ئه‌نجامدان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانی هاوشێوه وه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دادپه‌روه‌ری تیا نه‌چه‌سپی ئه‌وا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شان و لێكترازان ده‌ڕوات.