هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو: پەكخستنی پەرلەمان هیچی كەمتر نەبوو لە ڕوداوەكانی شەڕی ناوخۆ

فراكسیۆنی یەكگرتوو: پەكخستنی پەرلەمان هیچی كەمتر نەبوو لە ڕوداوەكانی شەڕی ناوخۆ


لە ساڵیادی پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، فراكسیۆنی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت كە ئەو ڕوداوە بە دڕیژایی مێزوویی گەلەكەمان لە یاد ناكرێت و دوپاتیشی كردەوە پێشنیاری فراكسیۆنەكەیان بۆ ئەنجام دانی ڕیپێوانی پەرلەمانتاران بۆ بینای پەرلەمان لە ئێستادا بە بژاردەیەكی دروست دەزانن.


لە بەیاننامەیەی فراكسیۆنی یەكگرتوودا كە بەۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر پەكخستنی پەرلەمانی كوردستاندا بڵاوی كردوەتەوە تیایدا هاتووە" پەكخستنی ناڕەوای پەرلەمانی كوردستان، كەبە یەكێك لە ڕووداوە تاڵ و هەرگیز لە یاد نەچووەكانی مێژووی گەلەكەمان دادەنرێت و هیچی كەمتر نەبوو لە ڕوداوەكانی شەڕی ناوخۆ و هەموو ئەو هەڵوێستانەی بە دڕێژایی مێژوو گەلەكەمان باجی ڕوودانی دەدەن".


هەورەك لە بەیانامەكەدا هاتووە" ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو دوپاتی دەكەینەوە، دوای ساڵێك لە پەكخستنی پەرلەمان و بە بنبەستگەشتنی هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی ، چارەسەر لای پەرلەمانتارانە و سازكردنی ڕێپێوانێكی سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ بینای پەرلەمان بە بژاردەیەكی دروست دەزانین .
وەك لە بەلاغی فراكسیۆنی یەكگرتوودا لە 9/10/2016 دا دوپاتمانكردەوە كە هەموو ئامادەییەكمان هەیە بۆ بەگەڕخستنەوە و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و بە ئەركێكی مێژویی و بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەم قۆناغەی دەزانین و كاتی ئەوە هاتووە كە پەرلەمانتاران گوشارەكانی خۆیان چڕ بكەنەوە بۆ كۆتایی هێنان بەم چەقبەستووەی ئێستای هەرێمەكەمان پێیدا دەگوزرەرێ كە كلیلی چارەسەری ڕاستەقینەی كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە دەسپێدەكات و بەدوایدا گرفتەكانی تر بەرەوچارەسەر دەڕوات ".


دەقی بەیاننامەكە:

بەیاننامەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان


هاوڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان
ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان


ئەمڕۆ ساڵێك تێپەڕ دەبێت بەسەر پەكخستنی ناڕەوای پەرلەمانی كوردستان، كەبە یەكێك لە ڕووداوە تاڵ و هەرگیز لە یاد نەچووەكانی مێژووی گەلەكەمان دادەنرێت و هیچی كەمتر نەبوو لە ڕوداوەكانی شەڕی ناوخۆ و هەموو ئەو هەڵوێستانەی بە دڕێژایی مێژوو گەلەكەمان باجی ڕوودانی دەدەن.
پەكخستنی تاكە دامەزراوەی یاسادانانی شەرعی لە هەرێمدا هاوكات بوو لە گەڵ دۆخێكی هەستیار كە تەواوی ناوچەكە ڕوبەڕوی بوەتەوە و هەموو زلهێزەكان سەرگەرمی داڕشتنەوەی هاوكێشەكانن ، لە هەمان كاتدا هەرێمەكەمان دوچاری قەیرانێكی گەورەی سیاسی و ئابوری بوەتەوە كە سەر ترۆپكی كێشەكان لە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستاندا خۆی دەبینێتەوە،بەهۆی پەكخستنی پەرلەمانیشەوە كێشەكان دە هێندەكران و پرۆسەی یاسادانان و چاودێریكردنی حكومەت گورزێكی كوشندەی بەركەوت.
دوای ساڵێك لە پەكخستنی گەورەترین دامەزراوەی شەرعی هەرێمی كوردستان،بە داخەوە كێشەكان بە شەخسەنە كراوە،بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوكات و ئێستاش ئەو شێوازە لە مامەڵكردن لەگەڵ پەرلەمان و سەرۆكی پەرلەمان ڕەت دەكەینەوە و پێمان وایە كۆی دام و دەزگای پەرلەمان و كەسێتی پەرلەمانتاران و گەلەكەمان بە ئامانج گیراوە.
ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو دوپاتی دەكەینەوە، دوای ساڵێك لە پەكخستنی پەرلەمان و بە بنبەستگەشتنی هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی ، چارەسەر لای پەرلەمانتارانە و سازكردنی ڕێپێوانێكی سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ بینای پەرلەمان بە بژاردەیەكی دروست دەزانین .
وەك لە بەلاغی فراكسیۆنی یەكگرتوودا لە 9/10/2016 دا دوپاتمانكردەوە كە هەموو ئامادەییەكمان هەیە بۆ بەگەڕخستنەوە و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان و بە ئەركێكی مێژویی و بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئەم قۆناغەی دەزانین و كاتی ئەوە هاتووە كە پەرلەمانتاران گوشارەكانی خۆیان چڕ بكەنەوە بۆ كۆتایی هێنان بەم چەقبەستووەی ئێستای هەرێمەكەمان پێیدا دەگوزرەرێ كە كلیلی چارەسەری ڕاستەقینەی كۆی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە دەسپێدەكات و بەدوایدا گرفتەكانی تر بەرەوچارەسەر دەڕوات .

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان/ پەرلەمانی كوردستان
12/10/2016