هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو بەیاننامەیەك لەسەر دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاودەكاتەوە

فراكسیۆنی یەكگرتوو بەیاننامەیەك لەسەر دەستگیركردنی شاسوار عەبدولواحید بڵاودەكاتەوە

 

 

حكومڕانی و دامەزراوەیی پێویستیەكی گرنگی بە سەروەری یاسا هەیە وە سەربەخۆیی دادگاكان لە هەژموونی سیاسی پێگەیەكی بەهێزی ئەو سەروەریەیە.

لەم ڕوانگەوە ڕاگرتنی بەڕێز (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە تۆمەتی كەتنێكی سادەی وەك ماددەی (434) یاسای سزاكان بەنائاسایی دەبینین، لە كاتێكدا تاوانباران و تۆمەتبارانی زۆر مەترسیدار لەسەر كەیسەكانی ماددە هۆشبەرو ڕەشەبكوژی هاوڵاتیانی خۆپێشاندەرو ئەنفالی قوتابیانی زانكۆو خیانەتكارانی ساختەكاری هەڵبژاردن بە ئاسایی و بێباكانە لەسەر شەقامەكان دەسوڕێنەوە.

لەبەر ئەوە ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتەكانمان ئاڕاستەی دادوەرە بەڕێزەكان دەكەین كە تەرازووی دادگەری و ویژدانی دادوەرییان تێكەڵ نەكەن بە كەڵكەڵەی سیاسییەكان و بە چەكوشی هێزی سەربەخۆییان ئەو كەسانە لە سنوری خۆیاندا بوەستێنن تا بتوانین حكومڕانییەكی دیموكراسی و بە دامەزراوەیی بونیاد بنێین.

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

لە پەرلەمانی كوردستان

3/3/2019