هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەبێت مانگانە ملیۆنێك دۆلار بۆ قەزای كۆیە دابین بكرێت

فراكسیۆنی یەكگرتوو: دەبێت مانگانە ملیۆنێك دۆلار بۆ قەزای كۆیە دابین بكرێت


پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو وەك یەكەم فراكسیۆن سەردانی قەزای كۆیەیان كردو سەرۆكی فراكسیۆنەكەش ڕایدەگەیەنێت: دەبێت قەزای كۆیە مانگانە یەك ملیۆن دۆلاری بودجەی پترۆدۆلاری بۆ دابین بكرێت.


دوێنێ یەك شەممە شاندێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان وەك یەكەم فراكسیۆن بە مەبەستی بەدواداچون بۆ كێشەو گرفتەكانی هاوڵاتیان سەردانی قەزای كۆیەیان كردو لەگەڵ هاوڵاتیان و بەرپرسانی بەشێك لەدامودەزگاكانی قەزاكە كۆبونەوە.


لەو بارەیەوە د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: لەسالی 2015 یاسایەكیان دەكردوە لەهەر قەزایەك كە نەوتی لێ دەردەهێنرێت دەبێت پترۆ دۆلاری پێ بدرێت و بەپێی ئەو یاسایە ئەگەر حكومەت جێبەجێی بكات دەبێت قەزای كۆیە مانگانە زیاتر لە ملیۆنیك دۆلار وەربگریت.


هەروەها ووتیشی: لەم خولەی پەرلەمان یەكیك لە گرنگترین یاساكان كە فشاری جدی دەكەین بۆ بەجێبەجێكردنی ئەویاسایە دەبێت تاوەك و قەزایەكی وەك كۆیە سوندمەند بێت و كێشەكانی پێ چارەسەر بكرێت.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە شاندەكەی فراكسیۆنی یەكگرتوو سەرەتا سەردانی قائیمقامیەتیان كرد و دواتر سەردانی سەنتەری ددانیان كردو دواتر سەردانی بەریوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیەیان كرد و پاشان لەگەڵ بەریوەبەر و پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید د.خالید كۆبونەوە بۆ زانینی كیشەو گرفت و بەربەستەكانیان لەپیناو چارەسەری پیویست و بەپەلە بۆ خزمەتی هاولاتیان و لەكۆتا دیداریشیاندا لەگەڵ بەریوەبەرایەتی چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی كۆیە كۆبونەوە.