هەواڵ و چالاکی فراکسیۆنەکان

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكات

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پشتگیری بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەكات

 

 

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان پاڵپشتی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق دەكات و داوای جێبەجێكردنی دەكات لە هەرێمی كوردستان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان و كاركردن بە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 .

لە راگەیەندراوێكدا فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت: وەك خاوەنی پرۆژە لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كە فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای كردبوو یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014 ی عێراق بەركار بكرێت و یەكەمین فراكسیۆنیشین لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی لە بریارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق دەكەین سەبارەت بە خانەنشین نەبوونی پەرلەمانتاران و پلە تایبەتەكان ئەگەر پەنجا ساڵ تەمەنیان نەبێت و پانزە ساڵیش خزمەتی وەزیفیان نەبێت.

فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی گشتی دایەو هەروەها سوردەبین لەسەر بەركاركردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستانیش دا بۆ ئەوەی كەمترین خانەنشین لە چوارسەد هەزار كەمتر وەرنەگرێت و كۆی خانەنشینان سوودمەند لە چاكسازییەكانی ئەم یاسایەو جۆرێك لە دادپەروەری بۆ خانەنیشان بگەڕێتەوە لە نێوان پلە باڵاكان و پەرلەمانتاران و خانەنشینی ئاسایی.

 

ئـ . كـ